Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەکگرتوو بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
مامۆستایانی خۆشەویست و قوتابیانی ئازیز..
كەسوكاری خوێندكاران و قوتابیان..
هاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 لە هەموو لایەك پیرۆز دەكەین ولە خوای گەورە داواكارین هەموولایەك سەركەوتوو بكات تا بتوانین بەسەر کێشەو قەیرانەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەدا زاڵ بین و، بیكەینە دەستكەوت و سەركەوتن بۆ رۆڵەكانمان..
ساڵی نوێی خوێندنی 2017-2018 لەكاتێكدایە كە قەیرانە كەڵەكە بووەكانی ساڵی رابردوو درێژەیان هەیەو، باری بژێوی مامۆستایان و، ئاساتی دارایی زۆرینەی قوتابیان و كەسوكاریان بە خراپی ماوەتەوە، ئەمەش یەكێكە لە ئاستەنگە گەورەكانی بەردەم پەروەردەیەكی دروست و فێركردنێكی شایستە، بەرپرسیارێتی ئەمەش لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە و پاشان دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی تردایە، بۆیە ئەم وێستگەیە بە گرنگ دەزانین ئاماژە بە چەند خاڵێك بدەین:
1- حكومەتی هەرێم بەزوویی بڕیاری چارەسەری كێشەی دارایی و بژێوی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات و، سیستەمی پاشەكەوتی موچە كۆتایی پێ بهێنێت، كە بووەتە مایەی بارگرانی گەورە بۆ سەریان..
2- وەزارەتی پەروەردەو یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە تەواوی هێز و توانایانەوە بەدەم ئەو خواستەی مامۆستایانەوە بچن و فشاری گەورە بكەن بۆ چارەسەری كێشەكە..
3- وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردە لە شار و شارۆچكەكان هەوڵی تەواوی خۆیان بخەنە كار بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن و هۆیەكانی فێركردن لە ناوەندەكانی خوێندندا.
4- هەروەها دەزگا پەیوەندیدارەكانی پەروەردە كۆششی خۆیان بكەن و رێگری تەواو بكەن لە بەحیزبی كردنی ناوەندەكانی خوێندن و، پاراستنیان لە ململانێی حیزبی كە زیانی گەورە بە پرۆسەكە دەگەیەنێت..
5- كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگاكان ئاسانكاری بۆ مامۆستایان بكەن لە دەوامكردن و رێكخستنی خشتەی وانەكانیان بە شێوەیەك نەبێتە زیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندن و پەروەردە..
هیوادارین هەموولایەك پێكەوە كۆشش بكەین، بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن لە پەراوێزی سەركەوتنی ئەنجامی ریفراندۆمی گەلی كوردستان و ئەو هەڕەشەو فشارانەی لەسەر هاوڵاتیان دروست دەبێت، نەهێڵین خوێندن و پەروەردەكەمان بۆ دواوە بگەڕێتەوەو، لە ئایندەیەكی نزیكدا لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێكی كوردستانی دادپەروەری دوور لە گەندەڵیدا خوێندن و پەروەردە بەرەو پێش بەرین..
دوبارە پیرۆز بێت لە مامۆستایانی خۆڕاگر و قوتابیانی خۆشەویست..
ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو
2/10/2017
 
 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەکگرتوو بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە Reviewed by Unknown on 1:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.