Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌شێك له‌ ئامۆژگارییه‌ به‌نرخه‌كانی جاكسۆن بڕاون خاوه‌نی پڕفرۆشترین كتێب له‌ جیهان



نووسەری ئەمریکی بەناوبانگ جاكسۆن بڕاون لە ساڵی 1991 كتێبێکی بڵاوکردوە بەناوی ڕێنماییە بچووکەکانی ژیان بۆ کوڕەکەی وە دوای بڵاوبوونەوەی بووة پڕ فرۆشترین كتێب لە ئەمریکاو جیهان دا, لە خوارەوە بە خاڵ پوختەکەی هەندێك لە ئامۆژگارییەكانی دەنووسین .... ...
1- لە جگەرە کێشان خۆت بەدوور بگرە .
2- زۆر بە ووردی هاوسەری داهاتووت هەڵبژێرە , چونكە خێزان بەرپرسە لە 90% خۆشبەختی و بەدبەختیت .
3- كەلوپەلی هەرزان بەها مەکڕە .
4- منداڵەکانت قبوڵ کە بەو شێوەیەی هەن نەوەک بە شێوەیەی تۆ دەتەوێ .
5- کاتی خۆت بەفیڕۆمەدە لە بەرپەرچ دانەوەی ڕەخنەگرەكانت .
6-متمانە بە هیچ پیاوێكی سیاسی مەكە .
7- کاتێک ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەت بەكاردەهێنی پێش ئەوەی بۆی بگێڕیتەوە پڕی لە بەنزین بکە .
8-هەرگیز چرکەساتە خۆشەكانی ژیانت بە تەلەفۆن کردن مەپچڕێنە .
9-كرێی هیچ كەسێك مەدە تا کارەکەی تەواو دەکات .
10-هەرگیز گفتوگۆی ماددی و دارایی لەگەڵ كەسێک مەکە کە لە تۆ زۆر زۆرتری هەیە یاخود لە تۆ زۆر کەمتری هەیە .
11- وریابە کاتێک قەرز بۆ هاوڕێکەت دەکەی چونکە لەوانەیە هەردووکیان لەدەست بدەی . 12-هەرگیز نەكەی پرسیاری موچە لە كەسی بەرامبەرت بكەی .
13- كاتێک دەتەوێ خانوێك بكڕی سێ شت لەبیرنەکەی , یەكەم شوێن دووەم شوێن سێ یەم هەر شوێن .
14-هەركاتێك پیشەیەك یاخود کارێكت دۆزییەوە لەگەڵ تەماع و خەونەكانت گونجاو بوو پەسندی بكە و موچەكەت زۆر بەلاوە گرنگ نەبێ .
15-متمانە بە زاكیرەی خۆت مەکە , هەموو شتێك لە سەر وەرەقە بنوسە .
16- قەرز بدە بە کەسێک كە جێگەی متمانەیە , چونكە قەرزەكەت بۆ دەگێڕێتەوە پێش ئەوەی داوای بكەیتەوە .
17-هەموو كەسێک حەزی لە مەدح و ستایشە , كەواتە تۆش بەخیل مەبەو ستایشی خەڵکی بكە .
18-لەبیرت بێ نرخی گونجاو ئەوە نیە لەسەر کاڵاکان نووسراوە بەڵکو نرخی گونجاو ئەوەیە لەگەڵ بودجەی تۆ بگونجێ .
19-لەهەڵسوکەوتە هەڵەكانی منداڵەکەت خۆش مەبە چونكە ئەوە بەرپرسیاریەتی تۆیە .
20-ئەو زانستەی دەیزانی بڵاوی بكەرەوە و خەڵكی تریش فێرکە .
21-هەرگیز باسی ژیانی تایبەتی و دارایی خۆت بۆ هیچ كەس مەكە مەگەر لە كاتی زۆر پێویستی نەبێت .
22-هەر كاتێک مەدحی هاوڕێیەكی تۆیان لە شوێنێک كرد ئەوا پێی ڕابگەیەنە .
23-ئەگەر دەتەوێ ڕۆژێکی تەندروست بەسەربەری ئەوا شەوەکەی زوو بخەوە .
24-ئەگەر دەتەوێ كەسێك شەرمەزار بكەی لەبەرئەوەی خراپەی دەرهەق كردووی ئەوا چاکەیەك لەگەڵ منداڵەكانی بکە .
25-هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بكە لە ڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە لە موستەوای خۆت بێت , یاخود نزیک بێت لە خۆت .
26-ئەگەر شتێکت دوو جار لە كەسێك وەرگرت ئەوا جاری سێ یەم هەوڵبدە بیکڕیت .
27-ئەگەر لە ژووێک بوویت كەسێکی لە خۆت گەورەتر هات ئەوا لەبەری هەڵسەوە .
28-كاتێك قسە بكە خەڵکی هەموو بێ دەنگ بوون .
29-ڕۆژانە نیو كاتژمێر بە پێ بڕۆ .
30-كەسێکی ئاسایی بە و دووركەوە لە خۆنوواندن .
31-هەرگیز گفتوگۆ لەسەر شتی پڕوپوچ مەكە .
32- كتێبی باش بكڕە تەنانەت ئەگەر نەیخوێنیتەوەش .
33-وشەی ,, سوپاس ,, و ,, بێ زەحمەت ,, زۆر بەكاربهێنە .
34- مەدحی سێ كەس لەبیرنەكەی دایك و باوكت , خێزانەكەت , هاوڕێکانت .

---------------
وه‌رگیراوه‌ له‌
كوردكار
به‌شێك له‌ ئامۆژگارییه‌ به‌نرخه‌كانی جاكسۆن بڕاون خاوه‌نی پڕفرۆشترین كتێب له‌ جیهان Reviewed by Unknown on 4:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.