مامۆستایانی سلێمانی بایكۆت ناكەن بەڵام دەوامی ڕۆژانی هەفتە كەم دەكەنەوە
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، شێوازی دەوامكردنی مامۆستایان لەساڵی نوێی خوێندن ئاشكرادەكات و بەرپرسێكی یەكێتیەكەش بەرنامەكەیان دەخاتەڕوو، بەپێی بەرنامەكەش مامۆستایان لەهەفتەیەكدا چوار ڕۆژ دەوام دەكەن.
ئومێد ئەمین، كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بە SNNی ڕاگەیاند: بەڕەچاوكردنی خراپی باروگوزەرانی مامۆستایان و كەمی موچەكانیان و زۆری پاشەكەوتكردن، داوامانكردووە ڕۆژانی شەممە بكرێتە پشوو، بەپێی میلاكانی خوێندنگەكانیش، ڕۆژێكی تریش هاوكاری مامۆستایان بكرێن، واتە دوو ڕۆژ لەهەفتەیەكدا دەوام نەكرێت.
وتیشی:” داوامان لەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكان و حكومەتی هەرێمیش كردوە، وانەبێژ بۆ خوێندنگەی بنەڕەت دابنرێت و لەسنوری جوگرافی خۆیان ڕێكخستنەوەی میلاكات بۆ مامۆستایان بكرێت، مۆڵەت بەخزمەت ئەژمار بكرێت ئەگەر ماوەكەی هەرچەند بێت، لەڕێگەی نوسراویشەوە پەروەردە كەسوكاری خوێندكاران لەدەستبەكاربوونی ئەنجومەنی دایكان و باوكان ئاگادار بكاتەوە”.
كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان، ئاماژەی بەژمارەیەك داواكاری تری مامۆستایان كردو وتی:” داوامانكردوە پەروەردەكانی دەرەوەی شار ڕەچاو بكرێت لەشێوازی دەوامكردنیان هەفتانە چوار ڕۆژ دەوام بكەن بەڕەچاوكردنی دەوامی مامۆستایانی خەڵكی شارۆچكەكە یان گوندەكە، دەسەڵاتیش دابەزێندرێت بۆ دەستەی كارگێڕی، لەجێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی پەرورەدە بەتایبەت لەڕووی مۆڵەت و پێشخستنی پرۆسەی پەروردەوە”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: