کاری ئەوان وێرانکردنە هی، ئێمەش چاککردنەوە ..!
ئەو وێنەیەی دیبینن ،یەکێکە لە ناوەندەکانی خوێندن لە گوندی زمارەی گەورەی سەر نە ناحیەی گوێڕ ،کەئێمە بنیاتماننا بۆ ئەوەی مناڵان لەم گوندە دوورە دەستەی کوردستان فێری مەدەنیەت و دادپەروەری و یاسا و خوێندەواری بکەین ،بەڵام دوژمنانی رووناکی و مەدەنیەت و شارستانی بۆمب رێژیان کرد و تەقاندویانەتەوە،چونکە دڵنیان تروسکای رووناکی و پێشکەوتن و بنیاتنانی دەوڵەتیکی سەربەخۆ لەم بینایە دەچێتە دەرەوە، تەقاندیانەوە چونکە دەزانن نەوەکانی نێو ئەو بینایە ناگەڕینەوە دواوە و هیواو و ئومێد و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری و ژیان دۆستی فێر دەبن و کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی بەرهەمهێنەر ئاراستە دەکەن ، تەقاندیانەوە چونکە زۆر دڵنیا بوون هەموو دەرجوویەکی نێو ئەو قوتابخانەیە پیشمەرگەیە بۆ پاراستنی ئەو نیشتیمانە و بە کەمتر بە کۆمەڵگایەکی بێ چین و چاوسانەوە و پلە دووی ژن و پیاو ڕازی نابن ..!
ئێمە جاریکیتر ئەوانە و هەموو دوژمنانی زانست و پەروەردە و ئەو نیشتیمانە دڵنیا دەکەینەوە بە زووترین کات ، بڵدنتر، جوانتر ، فراوانتر، مۆدێرنتر، بەهێزتر دورستی دەکەینەوە و رێگە نادەین نەوەکانمان لەو پەروەردەیە بێ بەش بن، هەموو هەوڵ و کۆششەکانمان دەخەینەگەڕ و کۆڵ نادەین لەماوەیەکی کورتدا هەمووان دەبینن لەجێگای ئەو بینا دارووخاوە ، هیوا و ئومێد ، خۆشبەختی ، ژیاندۆستی ،ژینگە پارێزی ، رێزگرتن لە رای جیاوازی بەرامبەر ،دەگەڕینینەوە گوندی زمارە و تەواوی ئەو ناوچانەی تاریک پەرستان خاپوریان کرد .
رێز و خۆشەویستی خزمەتکرتان
عباس محمد
بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور
٤\١٠\٢٠١٧
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: