زانیاری تهواو دهربارهی ( ئایفۆن)ه نوێكه بزانه
پاش دەنگۆ و ئامادەکارییەکی زۆر، کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین سمارتفۆنی بە رووی میدیاکاندا راگەیاند و بووە جێی باسێکی گەرمی هەواداران. ئامێرەکە چەندین تایبەتمەندی بەهێز و بێ وێنەی هەیە کە بە کورتی دەیانخەینە روو.
ئەمێرە نوێکەی ئەپڵ، کە بە iPhone X ناسراوە (بە ئایفۆن تێن دەخوێنرێتەوە)، ئەمڕۆ لە هۆڵی نوێی (ستیڤ جۆبس) راگەیێندرا و ئامادەبووانی سەرسام کرد، بەهێزترین و گرانترین ئایفۆنی مێژووی کۆپانیای ئەپڵە.
دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئامێرە نوێکە شاشەی “بێ کۆتایە”، واتە لێوارەکانی زۆر باریکن و زۆربەی رووبەری پێشەوەی شاشەیە و دوگمەی هۆم لەسەری لابراوە، شاشەکە پشت بە تەکنەلۆجیای OLED دەبەستتێت کە بە هۆیەوە وێنەیەکی روونتر و رەنگی جوانتر پیشان دەدات.
بەکارهێنەران ئێستا بۆ کردنەوەی مۆبایلەکانیان دەبێت بە وردی یەک جار پەنجە بدەن لە شاشەکەدا. یان دەتوانن لە رێی تایبەتمەندی Face IDەوە بەهۆی ناسینەوەی دەموچاوەوە ئامێرەکانیان بکەنەوە. بە لابردنی دوگمەی هۆم، ئێستا بەکارهێنەران بۆ گەڕاندەوە یان دەرچوون لە بەرنامەکان پەنجەیان لە ژێرەوەی شاشەکەوە بەرەو سەرەوە دەخشێنن.
کامێرای دەبڵی لەسەرە کە بە کواڵیتی 12 مێگا پێکسڵ وێنە دەگرێت و یەکێکە لە باشترین کامێراکانی ئێستای بازاڕی مۆبایل.
ئایفۆنەکە بە هەردوو یادگەی 64 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت کە نرخیان 999$ و 1,149$.
بەکارهێنەران دەتوانن لە ٢٧ی مانگی داهاتووەوە ئامێرەکانیان ئۆردەر بکەن و لە مانگی تشرینی دووەمدا دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: