Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مــۆبایلی نۆكیا 8 ناوازه‌ و بێ وێنه‌یه‌، لێره‌ سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بخوێنه‌وه‌

84476e794ff6c1396c58b830af2c7d32_XL

نۆكیای 8، سێ تایبەتمەندی بەرز پێشكەش دەكات، كە لە مۆبایلی زیرەكدا رەنگدانەوەی ئەوپەڕی وردەكاری و تەكنیكی تێدایەو یەكەم نەوەی نوێیە لە مۆبایلی نۆكیای زیرەك كە تەكنیكی بینینی پێشكەوتووی (ZEISS) بەكاردەهێنێت.

لەكاتی پەخشی راستەوخۆدا چیرۆكی خۆت بگێڕەوە، ئەوەش بە بەكارهێنانی وێنەگرتنی دووسەرەی (Dual-Sight) كە تەكنیكی دەنگی پێشكەوتووی (Nokia OZO spatial 360o) ی پێشكەش دەكات.

كۆمپانیای مۆبایلی پێشكەوتووی (Nokia) ی 8 لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (HMD Global) ی پێشكەشكرد، كە بێڕكابەرە لە چەند تایبەتمەندییەكی ناوازە، لە دیزاین و پێشكەشكردنی بەرزدا خۆی دەبینێتەوە، كە جێدەستی داهێنان و ئەفراندنە، هەروەها مۆبایلی نۆكیای نوێ بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان سێ تایبەتمەندی پێشكەوتوو لە مۆبایلی زیرەكدا پێشكەشدەكات، كە كار بە سیستەمی ئەندرۆید دەكات، ئەویش هاریكاری سیستەمی بینینی (ZEISS) لەخۆ دەگرێت، هەروەها نۆكیای 8 سەرجەم تایبەتمەندییە ناوازەكانی براندی نۆكیای پێشەنگ بەرجەستە دەكات، لە رووی كاركردنی سەركەوتووانەو ئەزموونی كارپێكردنی ئەندرۆیدی تایبەت، هەروەها بەكارهێنانی پەیكەری ئەلەمنیۆمی یەكپارچە پێشكەوتوو تاكو ئەمڕۆ.

(بیر ئیك مان) جێگری سەرۆكی كۆمپانیای (HMD Global) لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا دەڵێت، ئامرازەكانی سۆشیال میدیای بینراو بە شێوەیەكی خێرا لە ناوچەكەدا پەرەدەسێنێت، شاراوەش نییە زۆرێك لە ئەزموونەكانی سۆشیال میدیا لەڕێگەی مۆبایلی زیرەكەوە بەرجەستەدەبن، لە رێگەی نۆكیای 8 ەوە خۆشحاڵین نوێترین و بەرزترین تەكنیك پێشكەش دەكەین، كە لەگەڵ كڕیارو بەكاربەرەكاندا دەگونجێت، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە لەگەڵ ئایدیای خۆماندا دەگونجێت، لە پێشكەشكردنی بەهای راستەقینەی ئەم سەردەمی دیجیتاڵەی كە تێیدا دەژین.
وێنەی (Selfie) گۆڕاوە بۆ ڤیدیۆی (Bothie):

مۆبایلی زیرەكی (Nokia 8) بۆ یەكەمجار تایبەتمەندییەكی نوێی جیهانی پێشكەشدەكات، كە خۆی لە تایبەتمەندێتی وێنەگرتنی دووسەرە (Dual-Sight) دا دەبینێتەوە، كە بەشداربووان دەتوانن پەخشی راستەوخۆو گرتەی ڤیدیۆی لە هەمان كاتدا لەسەر فەیسبوك و یوتیوب بكەن.

تایبەتمەندێتی دانانی وێنەگرتنی دووسەرە لەسەر كارپێكردنی كامێرای پێشەوەو پاشەوە لە هەمانكاتدا، دەرخستنی وێنەو كارپێكردنی گرتەی ڤیدیۆیی لە رێگەی دابەشكردنی شاشەكەوە، بە یەك (تەچ)، ئەم توانا ناوازەیەی پەخشی ڕاستەوخۆ یارمەتی بەشداربووان دەدات، ساتە تایبەتەكانیان بڵاوبكەنەوەو یادگارییەكانیان تۆماربكەن كە لەبیرناچێتەوە.

(Nokia 8) بە یەكەمین مۆبایلی زیرەك دادەنرێت كە تەكنیكی دەنگی (OZO) پێشكەش دەكات، هەروەها تەكنیكە پێشكەوتووەكانی هۆلیۆد پێشكەش دەكات و دەیخاتە بەردەستی بەكاربەرەكانی، كە (OZO spatial 360°) تەنها تەكنیكە ئەزموونە دەنگییەكان پێشكەش دەكات، لەسەر بڕگەی ڤیدیۆیی (4K)، هەروەها تەكنیكی دەنگی (O360) ی پێشەنگ پێشكەش دەكات، دەتوانرێت چركەساتە جوانەكان بۆ هەمیشە تۆماربكات.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

مــۆبایلی نۆكیا 8 ناوازه‌ و بێ وێنه‌یه‌، لێره‌ سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بخوێنه‌وه‌ Reviewed by Unknown on 10:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.