Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مۆزەفێکی خوێندنی باڵا.بۆ پەیجی 12 ووریابن وەزارەت بە ئێوەی گرتووە بۆ شاردنەوەی کەم و کوڕیەکانی

مۆزەفێکی خوێندنی باڵا.بۆ پەیجی 12 ووریابن وەزارەت بە ئێوەی گرتووە بۆ شاردنەوەی کەم و کوڕیەکانی

ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی یەکێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئێمەی ڕاگەیاند،دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر پەیجی12 ناوی قوتابیانی طب عام و طب اسنان ی بەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کاندید کرد و ڕایگەیاند کە ئەم قوتابیانە بەپێ ی کورسی ساڵی ڕابردوو لە طب عام و طب اسنان وەردەگیرێن ئیدی ڕق و توڕەیی وەزارەت بەرامبەر پەیجی12 زیادی کردووە.ئێمەی ئاگادار کردەوە،کە وەزارەت هەر قوتابیەک سەردانی دەکات خەتای نەهاتنەوەی ناوی قوتابیان دەخاتە ئەستۆی پەیجی 12  وەزارەتی خوێندنی باڵا نایەوێت کەم و کوڕیەکانی خۆی نیشانی خەڵکی بدات ئیدی کەسانی دەرەوەی وەزارەت خەتابار دەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ژووری قبول مەرکەزیان نەدیوە؟ئەم هەنجەت و بیانووەی وەزارەت دەگەڕێتەوە هۆی ئەوەی پەیجی 12 لە بری ئەوان بڕیاریان لە داهاتووی قوتابی داوە وەزارەت لە بەشێکی تری رقەکەی….. ئێمەی تۆمەت بار کردووە بەبیانووی نانەوی پشێوی لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵا گوایە ئێمە بە قوتابیمان ووتووە بۆ کێشە و کەم و کوڕیەکانتان سەردانی وەزارەت بکەن ئێمە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین؟

ئەمە دەقی ڕوون کردنەوەی ئێمەیە،بۆ بەڕێز خوێندنی باڵا؟

*ڕاستە ئێمە قوتابیمان کاندید کرد دڵی قوتابیمان خۆش کرد بەوەی کە لە کۆلێژە پزیشکیەکان نزیکە پۆستەکان ماون ووتمان کاندید کراو واتا مرشح مەرج نیە وەربگیرێت هەتا باسی ئەوەش کراوە کە ئەمە ئیشی وەزارەتە نەک ئێمە بەڵام لەلایەن وەزارەتەکەتان بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کرا

*هەر قوتابیەک ناوی نەهاتبێتەوە وەزارەت تۆمەتەکە دەخاتە ئەستۆی ئێمە ئێمە بە وەزارەت دەڵێین بە تەحەداوە هیچ قوتابیەک لەخۆیەوە بەشی بۆ پڕنەکراوەتەوە یەک یەک پرسی پێکراوە قوتابی هەبووە معدەلی 85 بووە پێمان وتووە پەیمانگات بۆ بنووسین پێکەنینی هاتووە وتوویەتی چۆن بە 85 بچم بۆ پەیمانگا:خۆ شێت نیم،نەک ئێمە باوکی ئێمەش ناتوانێت لە خۆیەوە بەشێک بۆ قوتابی بنووسێت کەنایەوێت قوتابی هەبووە معدەلی 85 بووە دایک و باوکی بۆ کۆیە و سۆران ئیزنی نادەن تەنها هەندەسەی دەوێت و تەنها هەولێریشی دەوێت و پەیمانگای ناوێت هەندەسە 85 ی وەرنەگرت ئایا ئێمە و ئێوە دەتوانین لە بری دایک و باوکی قوتابی بڕیاری ئەوە بدەین لەخۆمانەوە کۆیە و سۆرانی بۆ بنووسین،یان دەتوانین قوتابی بنێرینە دەرەوە کە ڕای دایک و باوکیمان لانەبێت.ئێوەی وەزارەتێکی گەورە بیربکەنەوە ئینجا بڕیاری هەڵەبوونی کەسێک بدەن،مەرج نیە ئێمە هەڵەبین یان ئێوەی وەزارەت هەڵەبن زۆرجار قوتابی خۆی هەڵە دەکات نمرەکەی کەمە و تەنها زانکۆ بەرزەکانی دەوێت ناوی نایەتەوە ئایا لێرە کێ هەڵەیە؟قوتابیەکە خۆی هەڵەیە بە نمرەی کەم بەشی بەرزی دەوێت و ڕقە لەگەڵ معدەل دەکات؟لەکاتی ناونەهاتنەوەی ئەم کەسەی فۆڕمی بۆ پڕکردۆتەوە لەگەڵ وەزارەتەکەی ئێوە تۆمەت بار دەکات؟

.

*ئێوەی وەزارەت تەنها 3 کۆلێژتان لە سیستەمی زانکۆڵاین هێشتۆتەوە بەس بڵێن هەڵە لە چی بکرێت کە طب و هەندەسە و علوم هەیە قانون و ئینگلیزی و پەیمانگای پزیشکیش لە خوارەوە هەڵە لە چی بکرێت؟کەواتە هەڵە کردن لە فۆڕمی زانکۆڵاین نیە بەڵام هەڵە کردن لەوەی دا هەیە کە جەنابتان وەعدی45% خولی دووەمی ڕێژەی کورسی و55% ڕێژەی خولی یەکەم تان بە قوتابی داوە کە ئێستا 99% بە 1% ە،

.

*هەموو ئەم قوتابیانەی هاتوونەتە هۆڵی میدیا خۆیان باش باش دەزانن هەڵە لە ئێمە نیە بۆ؟چونکە ئێمە تەنها فۆڕمەکانمان بەجوانترین ریزبەندی پڕکردۆتەوە بەجوانی ریز کراوە هەموو ئەم بەشانەی ویستوویەتی بۆی لە فۆرمەکە نووسراوە یەک یەک پرسی پێکراوە ئینجا بۆیان هەڵبژێردراوە کە ئێوەی وەزارەت وەری ناگرن ئێمە چی بکەین پلانەکانتان دەگۆڕن ئایا ئێمە خاوەن دەسەلات و قبول مەرکەزین یان ئێوە؟وەڵام بۆخۆتان

لەکۆتایدا دەیڵێم ئەگەر من هەڵەم داوای لێبوردن دەکەم،بە فەرمیش بە کتاب ڕەسمی داوای لێبوردنمان لە وەزارەت کرد بەهۆی ئەوەی قوتابیمان بۆ کۆلێژ کاندید کرد،بەڵام هیوادارم بەهەڵە ناومان نەبەن،چونکە ئێمە هەڵە نین هەر قوتابیەکیش سەلماندی ئێمە هەڵەین ئەوە دادگا هەیە ڕۆژێک دیاری بکەن دێین بەڵام نیە،دڵنیابە نیە،هەزاران دەست خۆشیمان بۆ هاتووە تاک تاکەش ڕەخنە هەر دەبێت قوتابیەک هەر دەبێت ناوی نەهاتبێتەوە ئێمە بکاتە هەنجەت وەزارەتی خوێندنی باڵاش بۆ چۆل کردنی حەوشەی وەزارەتەکەی ئاساییە بڵێ پەیجی12 بەهەڵە فۆڕمی زانکۆڵاینیان پڕکردۆتەوە لەکاتێکدا پەیجی پۆلی12 هەموو ئەم بەشانەی لەسەرەوەی فۆڕمەکان نووسیوە،کە وەزارەت باز دەدات لەسەری ئێمە چی بکەین،ببورن

.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مۆزەفێکی خوێندنی باڵا.بۆ پەیجی 12 ووریابن وەزارەت بە ئێوەی گرتووە بۆ شاردنەوەی کەم و کوڕیەکانی Reviewed by Unknown on 1:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.