ستافی ڕێكخراوی پۆلی12لە هۆڵی میدیا/هەولێر و هۆڵی شازیار/سلێمانی بەرپرس نین لە فۆڕمی سیستەمی ڕاستەوخۆ
ڕێكخراوی پۆلی12لە هۆڵی میدیا/هەولێر و هۆڵی شازیار/سلێمانی بەرپرس نین لە فۆڕمی سیستەمی ڕاستەوخۆ
قوتابیان و خوێندكارانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە ستافی ئەكادیمی پۆلی دوانزە لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی لە هۆڵی میدیا و لە هۆڵی شازیار زیاتر لە 5000 قوتابی ئەركی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆڵاینیان گرتە دەست پێتان ڕادەگەیەنین جگە لە فۆڕمی زانكۆڵاین فۆڕمی سیستەمی ڕاستەوخۆ و ناوهاتنەوەی قوتابی بە سیستەمی ڕاستەوخۆ ئێمە لێ ی بەرپرس نین هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە قوتابیان خۆیان بۆ كۆلێژەكان چوونە و فۆڕمیان وەرگرتووە و تاقی كردنەوەیان كردووە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرزەوە بۆ نزم قوتابی هەڵبژاردووە ئێمە تەنها بەرپرسین لە فۆڕمی زانكۆڵاین فۆڕمی زانكۆڵاینیش لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بە تەحەداوە هیچ لە كارمەند و مامۆستای زانكۆكان و پەیمانگاكان كە ستافی ئێمەن لە خۆیانەوە بەشیان بۆ قوتابی هەڵنەبژاردووە واتا پرس بە قوتابی كراوە كە ئەم بەشە چۆنە و چی یە ئینجا بۆی خراوەتە لیستی زانكۆڵاین جوانترین ڕێزبەندی و زۆرترین زانیاری بە قوتابی دراوە ئەگەر هاتوو نمرەكەی ئەو بۆ بەشەكە گونجا ئەوا بە دڵنیاییەوە وەردەگیرێت نمرەكەی ئەم قوتابیە ئەم بەشانەی هەڵی بژاردووە بۆی نەگونجاو نمرەی بەرزتر لەو وەری گرت دووبارە ئێمە بەرپرس نین چونكە نمرە ساڵانە لە بەشێكەوە بۆ بەشێكی تر بەرز و نزم دەبێتەوە ئەوەش لە دەسەڵاتی ئێمە نیە قبوڵ مەركەزی خۆی بڕیار دەدات گرینگ ئەوەیە ئێمە هیچ هەڵەیەكمان لە فۆڕمی زانكۆڵاین نەكردووە نمرەكەت بۆ ئەم بەشانەی هەڵت بژاردووە گونجا پیرۆزت بێت نەگونجا ببورە
.
ڕەوێن
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: