Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕیارە ئەمڕۆ نوێترین ڤێرژنی IOS کە ١١یە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێوە بکەوێتە کار و بەکارهێنەرانی ئایفۆن سودی لێ ببینن.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس کە ١١یە دەکەوێتە بەردەستیان و دەتوانن دایبەزێنن بۆ ناو مۆبایل و ئایپادەکانیان.

هەروەها وتیشی کە ڤێرژنە نوێیەکەی ئەپڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی و چاکسازی تێدایە کە لە ڤێرژنەکانی پێشووتردا بوونیان نەبووە یان لەم ڤێرژنە نوێیەدا باشتر کراون.

لەم ڤێرژنە نوێیەدا ئامێرەکانی ئەپڵ بەتایبەت ئایپاد باشتر و خێراتر دەردەکەون بە جۆرێک بەکارهێنەر لەڕێگەی “Split View” و “Slide Over”وە لە بەرنامەیەکەوە بچێت بۆ بەرنامەیەکی دیکە. هەروها لەڕێگەی “Drag” و “Drop”وە جوڵەپێکردنی بەرنامە و تێکست و وێنە لە ئەپێکەوە بۆ ئەپێکی دیکە ئاسانتر دەکات.

هاوکات لە ڤێرژنی ١١دا و بەروارد بە ڤێرژنی پێشوو، وێنە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئیفێکتی جیاوازەوە بە کوالێتییەکی باشترەوە دەردەکەوێت.

یەکێک لە گۆڕانکارییە گرنگەکان ئەوەیە کە لە ڤێرژنی نوێدا، ئەپ ستۆر دووبارە دیزاین کراوەتەوە و بە جۆرێک گەڕان بەدوای بەرنامە و یاریدا ئاسانتر کراوە بۆ بەکارهێنەر.

هەروەها بەرنامەی Siri لە ڤێرژنە نوێیەکەدا سروشتیتر و بەسودتر دەردەکەوێت، هەروەها بەرنامەکە دەتوانێت وەرگێڕان بکات لە ئینگلیزییەوە بۆ چەند زمانێکی دیکە

ڤێرژنی نوێی ئای ئۆ ئێس ڕێگایەکی نوێ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەر ئەویش ئەوەیە کە دەتوانێت لەکاتی شۆفێریکردندا نامەی ئاگادارکردنەوەی “Notification” بۆ نایەت تاوەکو تەرکیزی لەسەر شۆفێرییەکەی بێت.

هاوکات جگە لەم تایبەتمەندییانە، چەند تایبەتمەندییەکی نوێی تر لە ڤێرژنە نوێیەکەدا دەخرێتە بەردەست بەکارهێنەران.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ١٩٧٦وە دامەزراوە و بارەگاکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەمریکا. هاوکات بەشێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد، ماکینتۆش، کاتژمێری ئەپڵ و چەند بەرهەمێکی دیکە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

Reviewed by Unknown on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.