كێشه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی ڤایبه‌ر چاره‌سه‌ركرا، ڕه‌نگه تۆش هه‌مان كێشه‌ت هه‌بێت؟
ماوەیەکە کێشەیەک لە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) دۆزراوەتەوەو له‌ئێستاشدا چارەسەرەکەی بڵاو کراوەتەوە.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بەشێک لە بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی ڤایبەر لەسەر مۆبایلی ئایفۆندا، کاتێک پڕۆگرامەکەیان نوێ (Update) دەکردەوە، پاشان کاتێک تەلەفۆنێکی لە ڕێگەی ڤایبەرەوە بۆ دەھات، زەنگی مۆبایلەکەیان لێی نەدەدا، ئێستاش ماڵپەڕێکی تەکنۆلۆژی، چارەسەری ئەم کێشەیەی دۆزیوەتەوە.
سایتی تێک بلۆرگی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی، چارەسەری ئەو کێشەیەی مۆبایلی ئایفۆن و پڕۆگرامی ڤایبەری دۆزیوەتەوە، پێش ھەموو شتێکیش ئاماژەی بەوە داوە، لەوە دڵنیابە کە مۆبایلەکەت بێدەنگ (Silent) نییە، دواتر ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە:
سه‌ره‌تا بەشی (Setting)ی مۆبایلەکەت بکەرەوە دواتر بەشی (Notifications) بکەرەوە و بەشی (Alert Style) بگۆڕە بۆ (Alerts) یان (Banner) ،پاشان دەنگی ئاگادارکردنەوەکان (Alerts) پێ بکە، (On)ی بکە.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: