Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عەلی حەمە سالح رەقەم لێدەدا.

عەلی حەمە سالح رەقەم لێدەدا. عەلی حمەساڵحی پەرلەمانتار ڤیدیۆی باخیرەیەكی لە پەیجی خۆی لە فیسبوك بڵاوكردووەتەوە كە بەزمانی كوردی لەسەری نوسراوە (دهۆك) و گومانی ئەوەی نیشانداوە خاوەندارێتییەكەی بۆ بەرپرسانی حزبیی بگەڕێتەوە.ئەو ڤیدیۆیە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2013) و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە وڵاتی هۆڵەندا كڕاوە سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە. كاك عەلی بەبێ ئەوەی دوو خولەك لەكاتی خۆی بگرێت و سێرجێك بكات تاوەكو لە راستیی‌و دروستی ڤیدیۆكە دڵنیابێتەوە، بڵاویكردووەتەوە. ئێستا گومانم هەیە لەوەی هەرچی رەقەمی پارە وبەرمیلی نەوت هەیە، هەر بەمشێوە بڵاویانبكاتەوە! تێبینی: ئەم پۆستەی من پاساوهێنانەوە نیە بۆ تاڵانكارییەكانی بەرپرسانی هەرێم كە دڵنیام بە بەهای دەیان ملیار دۆلاری هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، لە ئەوروپا و ئەمریكا موڵك و ماڵیان هەیە. دەشتی علی

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

عەلی حەمە سالح رەقەم لێدەدا. Reviewed by Unknown on 8:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: