ئاگاداری بۆ ئەو قوتابیانەی كۆدی زانكۆڵاین یان وەرنەگرتوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە روونكردنەوەیەكدا ئاگاداری دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەكات، بەمەبەستی داواكاری پێشكەشكردن لەڕێگەی (زانكۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەكۆدی تاقیكردنەوەكانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانكۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بكەن و، پاشانیش لەڕێگەی كورتە نامەیەكەوە ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات.
سەبارەت بە نەگەیشتنی ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ بە بەشێك لە دەرچووان لە ڕێگەی كورتەنامەوە، عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: هەر دەرچوویەكی قۆناخی 12ی ئامادەیی ئەگەر لە ماوەی (٢٤) كاتژمێردا تائێستا ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتووە، پێویستە دووبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی كورتە نامەیەكەوە ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: