Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

داتاکانی وەزارەتی پەروەردە لە سەنتەرێکی بازرگانی لەهەولێر بازرگانی پێوە دەکرێت

لە سەروبەندی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلایندا ئێستا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەندین سەنتەری بازرگانی کراونەتەوە کە بە پارە فۆرمی زانکۆلاین پڕدەکەنەوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ و ئەمەش نارەزایەتیەکی گەورەی لای خوێندکاران دروستکردوە خوێندکاران پێیان وایە کە بازرگانییان پێوە دەکرێت. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە کار گەشتۆتە ئەوەی سەنتەرێک لەو سەنتەرە بازرگانیانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەموو داتاکانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ی لایە کە تەنها لەلایی وەزارەتی پەروەردەیەو بازرگانی بەو ئەنجامانەوە دەکات و کاتێک فۆرم پڕدەکاتەوە بە دڵنیایەوە دەڵی فڵان دکتۆرە و فڵان موهەندیس ، واتە کە فۆرم پڕدەکاتەوە دەڵی تەواو تۆ دەبیتە دکتۆر و لەبەشی پزیشکی وەرگیراویت. تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە ڕونکردنەوەی نەداوە کە چۆن ئەنجامی پۆلی ١٢ دەست ئەو سەنتەرە بازرگانیە کەوتوە لە کاتێکدا ئەو داتایانە نهێنین و کەس بۆی نیە بەدەستی بخات.  

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

داتاکانی وەزارەتی پەروەردە لە سەنتەرێکی بازرگانی لەهەولێر بازرگانی پێوە دەکرێت Reviewed by Unknown on 6:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.