ڕاستە نرخت بەرزە بەڵام ئەخلاقت نزمە
ئەمە کۆمێنتی یەکێک لە هەوادارانی یانەی “سیلتیک”ی سکۆتلەندی بوو بۆ “نەیمار دا سیلڤا”ی یاریزانی یانەی پاریس سان جیرمانو هەڵبژاردەی بەرازیل لە دوای کۆتایی هاتنی یاری دوێنێ شەو. یەکێکی تریان نوسیبوی” براوەیەکی خراپ مرۆڤیکی خراپ ئەمەو چەندین نوسینی تر کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بە خۆیەوە خەریک کردبوو لە سەر نەبونی ڕێزو خۆشەویستی ناو یاریگای نەیمار دا سیلڤا هۆکاری ئەم هێرشە بۆ سەر “گران ترین یاریزانی مێژو” بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە دوای تەواو بونی یاریەکە یاریزانی تەمەن هەژدە ساڵی یانەی سێلتیک”انتونی رالستون” ویستی تەوقە لە گەڵ نەیمار دا سیلڤا بکا ،بەڵام نەیمار دەستی نەدا بە یاریزانە گەنجەکەو ئامادە نەبو تەوقەی لە گەڵ بکا هەر بۆیە نەیمار کەوتە بەر هێرشی توندی زۆربەی پێگەو ماڵپەرە وەرزشیەکانو بە کەسێکی بێ مۆراڵیان لە قەڵەم دا
نووسراوه لهلایهن
zankoline2
نووسراوه لهلایهن
zankoline2
ڕاستە نرخت بەرزە بەڵام ئەخلاقت نزمە
Reviewed by Unknown
on
6:27:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: