Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو پێنج رەفتارەی وادەکات هاوپیشەکانت ڕقیان لێت بێت

زۆربەی ئەوانەی خاوەن کارن لە کارەکەیاندا کۆمەڵێک کەسیتر هەیە پێیان خۆشە پەیوەندییەکی پتەو و جوان لە نێوانیاندا هەبێت بۆ ئەوەی کەشی کارکردنیان باشبێت و هەست بە بێزاری نەکەن لەکاتی کارکردندا.

ماڵپەری سکای نیوز، پێنج رەفتاری دیاریکردووە کە وادەکەن هاوپیشەکانت رقیان لێت بێت ئەوانیش بریتین لە:

 زۆر قسەکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هاوپیشەکانت:

قسەکردن لەسەر ژیانی خۆت کارێکی ئاساییە ئەمە وادەکات هاوپیشەکانت هەستبکەن متمانەت پێیانە بەڵام قسەکردن لەسەر ژیانی تایبەتی هاوپیشەکانت هۆکارێکە بۆ ئەوەی لێت دوربکەونەوە و قسەت لەگەڵ نەکەن .

 سکاڵا:

قسەکردن و رادەربڕین لەسەر شێوازی کارکردن کارێکی ئاساییە، بەڵام زۆر کەس گومانیان لەلا دروست دەبێت کە بێهۆ لەسەر شێوازی کارکردن قسە ناکەی، هەربۆیە زۆر دوبارە بونەوەی ئەو جۆرە رادەربڕینانە وادەکات هاوکارەکانت لێت دوربکەونەوە.

 درۆ و دزیکردن:

درۆی سپی تاڕادەیەک قبوڵە بەڵام زیادەڕۆییکردن و بەکارهێنانی وشەی دزیکردن بە ناوی خێزانەکانیانەوە  لەو بارودۆخانەدا کارێکی هەڵەیەو خەڵکی بەگشتی ڕقیان لەو جۆرە رەفتارانەیە.

 پۆشینی پۆشاکی نەشیاو بۆ کاتی کار:

هەندێک لە کۆمپانیاکان کارمەندەکانیان ناچار ناکەن یەکجۆر پۆشاک بپۆشن، ئەمەش وادەکات زۆر کەس ئەو دەرفەتە بەکاربهێنێ بۆ پۆشینی هەندێک پۆشاک کە لەگەڵ جۆری کارەکەی یەکناگرێتەوە، ئەمە دەبێتەهۆی دورکەوتنەوەی هاوکارەکانی و مانەوەی بەتەنیا لەکاتی کارکردندا، باشتر وایە جلێک لەبەر بکات کە لەگەڵ جۆری کارەکەی بگونجێت.

گلەییکردن:

رێزگرتن لە خەڵکی وادەکات هەست بە بەرپرسیارێتی بکەیت لە کارەکەتدا، بەڵام گلەیی کردن و تاوانبارکردنی هاوپیشەیەکت کەسایەتیت وادەردەخات کە کەسێکی بێهێزیت و ناتوانیت بەرپرسیارێتی هەڵەکانی خۆت لە ئەستۆبگریت، ئەمەش یەکێکە لەو رەفتارانەی لەلایەن هاوپیشەکانتەوە بێزراوەو بەهۆیەوە لێت دوردەکەونەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ئەو پێنج رەفتارەی وادەکات هاوپیشەکانت ڕقیان لێت بێت Reviewed by Unknown on 10:36:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: