Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌ په‌یره‌وكردنی ئه‌م خاڵانه‌ زاڵبه‌ به‌سه‌ر ترس له‌ وتاردان

ئامادەکردنی: داستان مه‌حه‌مه‌د

ئامارەکان دەریدەخەن ترس لە پێشکەشکردنی وتار ترسی ژمارە یەکە لای ئەمریکیەکان.

) تەنها خۆ فڕێدان لە فڕۆکەوە ترسناکترە لای من لە پێشکەش کردنی وتار)  ئەمە هەستی کەسێکە دەربارەی پێشکەشکردنی وتار.

کاریگەر دانان لەسەر گوێگر بۆ گۆڕینی چۆنیەتی ژیانی بۆ شێوەیەکی باشتر هەستێکی زۆر ناوازەیە ، ئەم هەستە پێناسەناکرێت کاتێک تۆ دەتوانی بە هۆی قسەکانتەوە بیر و ڕای ژوورێک یان هۆڵێکی پڕ لە گوێگر بگۆڕیت.

ئەگەر تۆ بە نیازیت بەشێوەیەکی بەردەوام وتار پێشکەش بکەیت یان تەنها چەند جارێکیش بێت ئەوا کۆمەڵێک خاڵ و ڕێگا هەن کە دەبێ پەیڕەویان بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت بە قسەکانت ئەو مەبەستە بگەیەنیت کە دەتەوێ، ئێمە لە یەلڵا ەوە کۆمەڵێک ڕێنوێنیت پێشکەش دەکەین کە دەتوانی سوودیان لێ ببینیت بۆ پێشکەش کردنی وتارەکەت لە زانکۆ ، یاخوود شوێنی کارەکەت.

• با جووڵەکانت مەبەستداربن.

زمانی جەستە بە دەنگێکی بەرزتر لە تۆ قسە دەکات ، واتە جگە لە وشەکانت چۆنیەتی ئاماژە و جوڵەکانیشت زۆر مانا دەگەیەنن، ئەگەر لە کاتی ڕێکەوتنێکی بازرگانی دەتەوێت کڕیارەکەت ڕازی بکەیت ،  بەڵام لە جوڵەکانتدا نا دڵنیایەک هەبێت ئەوا بە ئەگەری زۆر ئەو ڕێکەوتنە سەرناگرێت ، لەبەر ئەوەی کڕیارەکە دەبینێت کە تۆ چەند نا ئارامیت لە جوڵەکانتدا.

پێیەکانت جيگیر بکە و تەنها لەو کاتانەدا بجوڵێ کە دەتەوێت جەخت لەسەر خاڵێک بکەیتەوە، لەوانەیە لەلایەن تیۆریەوە ئەمە ئاسان بوترێت بەڵام لەلایەنی پراکتیکیەوە ئاسان نییە ، باشترین چارەسەر ئەوەیە لە ژوورێکی چۆڵدا ئەم خاڵانە تاقی بکەیتەوە پێش وتارەکەت.

• بەڕوونی و هێمنی قسەبکە.

خەڵک پێویستیان بە کاتە بۆ لێکدانەوەی قسەکانت ، ڕستەکانت هەمووی بەسەر یەکەوە مەڵێ ، بۆ هەر ڕستەیەک بهێڵە چرکەیەک یان دووان نێوانیان بێت ، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانی لە ژێر دەمی خۆتەوە بڵێیت (هەزار و یەک ، هەزار و دوو ..) بەم شیوەیە دەتوانی ماوەی نێوان ڕستەکانت چرکەیەک یان دووان بێت،  سەرەتا لە کاتی ڕاهێناندا بە دەنگى بەرز ئەمە ئەنجام بدە، بەڵآم لە کاتی پێشکەشکردنی وتار بە بێدەنگی ئەنجامی بدە.

بۆ ڕاهێنانی باشتر، ژوورێکی گەورە بدۆزەرەوە و بانگی هاوڕێیەکت بکە کە لە کۆتای ژوورەکە ڕابوەستێت و گوێت بۆ بگرێت، وە لە تێنەگەیشتن یان گوێ لێنەبوونت ئاگادارت بکاتەوە، بەم جۆرە دەزانیت دەنگت تا چەند بەرزبکەیتەوە و ڕوونی وتەکانیشت چەند دەبێت.

• تیشک بخەرەسەر پەیامی سەرەکی.

تۆ دەچیتە زانکۆیەک ، قوتابیەک هەوڵ ئەدا مێژووی ئەمریکا لە ماوەی کاتژمێرێکدا باس بکات ، لەوانەیە ئەمە بەلای تۆوە سەیر بێت ، بەڵام دڵنیابە کە ناتوانیت هیج زانیاریەک لەو وتارە وەربگریت،  هەر بۆیە پێویستە هەمیشە لە وتار و قسەکانماندا بابەتێکی دیاریکراو هەڵببژێرین، بۆ نموونە لە بری باس کردنی هەموو مێژووی  ئەمریکا دەکرێت تیشک بخرێتە سەر قۆناغێکی تایبەتی مێژووی ئەمریکا،  هەمیشە خاڵە سەرەکیيەکانی وتارەکەت لە پارچە کاغەزێکدا بنووسە بۆ ئەوەی ڕیزبەندی بابەتەکانی وتارەکەت لێ تێک نەچێت.

• ڕاهێنان بکە ، ڕاهێنان بکە، ڕاهێنان بکە.

دەتوانی چەندان پەرتووک لەسەر وتاردانی گشتی بخوێنیتەوە بەڵام هیچ کامێکیان سوودیان نابێت تا ئەو کاتەی ڕاهێنان دەکەی لەسەر ئەوەی فێربوویت، بۆیە هەمیشە ڕاهێنان و خۆ ئامادەکردن گرنگترین خاڵی سەرکەوتنی  وتارەکانت دەبێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

به‌ په‌یره‌وكردنی ئه‌م خاڵانه‌ زاڵبه‌ به‌سه‌ر ترس له‌ وتاردان Reviewed by Unknown on 4:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.