Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە

ماڵپەرو پەیجی زانکۆلاین لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوێندکارانی کوردستان و پەرۆشیی بۆ خەمەکانیان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڕیارێکی چاوەرواننەکراوداو بێ ئەوەی هیچ ئامادەکاریەک بکات زانکۆلاینی چالاککرد و قوتابیانی توشی گەورەترین سەرلێشێوان و دڵەراوکێکرد.. ماڵپەرەکەمان هەستا بەپەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری یەکێک لە تۆماری گشتیەکانی زانکۆکان و ئەم پرسیارانەمان لێکردو ئەویش بەم شێوە وەڵامی داینەوە:
زانکۆلاین: ئەوانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە چی بکەن؟
وەڵآم: تەنها ئەوانەی کە بە خولی یەکەم دەرچون دەتوانن داوای کۆد بکەن و کۆدیان بۆ بێتەوە. سەبارەت بەوانەش کۆدیانکۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە ئەوا باشترە خوێندکاران ژمارە مۆبایلەکە خۆیان داخلی بکەن نەک ئەو ژمارەی کەزانکۆلاین خۆی ئۆتۆماتیکی دەیدات بە خوێندکار چوونکە لەوەیە کاتی خۆی ژمارە مۆبایلێکیان داخلکردبێ کە چالاک نەبێ ئێستا.بۆیە باشترە ژمارە مۆبایلەکە بەدەستی خۆیان داخلی بکەن نەک ئەوەی کە ماڵپەرەکە ئۆتۆماتیکی دەیانداتێ.
زانکۆلاین: ئەم بڕیارە لەناکاوەی چالاککردنی زانکۆلاین بۆ؟
وەڵام: ئێمەش توشی شۆک بووین بێ هیچ ئامادەکارییەک ئەو بڕیارەدراوەو ئێمەش لەگەڵ خەمی خوێندکارانین .
زانکۆلاین: چۆن خوێندکاران فۆرم پڕبکەنەوە لە کاتێکدا رێبەر لە وێبسایتی رێگای زانکۆ دانەنراوە؟
وەڵام: هەروەک وتم ئێمەش توشی شۆک بووین ئەو بڕیارە لەناکاوە دراو ساڵانی پێشوو ئێمە پێشوەخت لیژنەمان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی پێشوازی لە خوێندکاران بکەین و هاوکارییان بکەین لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بەڵام ئەمساڵ لە رۆژی یەکشەمەوە ئەو کارە دەکەین.
زانکۆلاین: ئەو سەنتەرانەی فۆرمی زانکۆلاین پڕ دەکەنەوەوە بە پارە ئێوە هانی خوێندکار دەدەن بڕوات فۆرمی لێ پڕبکاتەوە؟
وەڵام : نەخێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارە نەکەن و ساڵی رابردوو چەند هەزار خوێندکارێکی بەهۆی هەڵە لە پڕکەنەوەی فۆرم لەو سەنتەرانەو هەڵەی شەخسی خوێندکار وەرنەگیران، بەڵام دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن لە زانکۆکان و هاوکارییان دەکەین.
زانکۆلاین: داتای ئەنجامی وەرگرتن چؤن گەشتۆتە دەست سەنتەرە بازرگانیەکان؟
وەڵام: ئەوە لە د.پشتیوان سادق ی وەزیری پەروەردە بپرسن کە چۆن داتای وەزارەتی پەروەردە گەشتۆتە دەست سەنتەرە بازرگانیەکان
زانکۆلاین:
خوێندکارانی ساڵی رابردو کە لەهیچ شوێنێک ناویان نەهاتۆتەوەو ئەوانەش کە بەخولی دوەم دەرچون کەی فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە؟
وەڵام/نازانم
زانکۆلاین: پێشتر وەزارەتی خوێندنین باڵا بڕیاری دەرکردبوو کە دەرچوانی خولی یەکەم و دەرچوانی ساڵی رابدوو بەیەکەوە فۆرم پڕدەکەنەوە ئێستا وەزارەت بریارەکەی هەڵوەشاندۆتەوە یان چی؟
وەڵام/نازانم بەڵام راستە پێشتر وابوو.

زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە Reviewed by Unknown on 11:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.