Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەقسەی ئەمریکاو میگۆرک نەکرێ

خەمی مناڵەکان د.نزار کاکەمی د.فرێدرێک تیسۆ لە تویتێکدا بە بارزانی دەڵێ: کوردانی هاورێم، بیرتان نەچێ کیسنجەر لە ۱۹۷٥ لە پشتەوە چەقۆیەکی لێدان. قسەکەی ئاماژەیە بۆ ئەوەی بە گوێی ئەمەریکا و میکگۆرک نەکرێ. وەختێکیش لێی دەپرسن: ئەی چی بکەین؟ ئێژێ: ڕیفراندۆم! واتە بەردەوام بن. منداڵەکانی ساڵی حەفتاوپێنج ئێستە چل ساڵێک و زیاتر تەمەنیانە، ئەگەر باسی ژیانی خۆیان بکەن، کەمیان هەیە وشەی تەرحیل و تەهجیر و تەبعیس بەکار نەبەن، زۆرینەیان داخی ئەو ژیانە ناخۆشەی دوای ۱۹۷٥ یان قەت لەیاد ناچێ، مەگەر لە ڕقی سیاسییە گەندەڵکارەکانی کورددا خۆزگە بەو زەمانە و دواى ئەوە بخوازن. فرێدرێک تیسۆ کونسوڵی پێشوی فەرەنسا لە هەولێر، لە دایکبووی جەزائیرە بەڵام لە دایبابێکی فەرەنسایی بووە، کتێبێکی هەیە بە ناونیشانی (ئینسانێک بە پێوە)، لەو کتێبەدا، وەک پزیشکێک، ئەزمون و بەسەرهاتەکانی خۆی لە ئەفغانستان، ئێران و مەغریب دەگێڕێتەوە، لە لاپەڕیەکیدا کە باسی ئەفغانستانی ساڵی ۱۹۸٠ دەکا ئێژێ: منداڵان دەکەوتنە ناو کێڵگەی مین و بریندار دەبوون، وەک شێر بۆ ڕزگارکردنیان خەباتمان دەکرد، باوکەکانیشیان دەستیان لە پشتمان دەدا و دەیانگوت “لێگەڕێ دکتۆر، وازبێنە و خۆت ماندوو مەکە، ئەمڕۆ شەو یەکێکی تر دروست ئەکەم….” ئەوروپایی و ڕۆژئاواییەکان لە ڕادەبەردە ڕێز لە منداڵ دەگرن، ئەوپەڕی بایەخیان پێ دەدەن، ئەوە بۆیە لە نەستی منداڵی ئەواندا دنیایەکی خۆش و پڕ ئومێد چەسپیوە، ئەوە بۆیە ئەوان منداڵی هاروهاج [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەقسەی ئەمریکاو میگۆرک نەکرێ Reviewed by Unknown on 8:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.