Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن كه‌ ده‌تكات به‌ فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو

هه‌موومان ده‌مانه‌وێت كارێكی سه‌ركه‌وتومان هه‌بێت و به‌رهه‌م و پڕۆژه‌كانمان پڕ فۆشترین بن و زۆرترین داهات به‌ده‌ست بێنن.
بێگومان هه‌رچه‌نده‌ كارێكی گونجا و بیرۆكه‌یه‌كی نایابت هه‌بێت و به‌ پلانه‌وه‌ ده‌ست بكه‌یت به‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانت، و پاره‌یه‌كی زۆریش له‌ كاڵا و كوالێتی كاڵاكانت خه‌رج بكه‌یت، به‌ بێ پلانی فرۆشتن و كه‌س لێهاتوو بۆ فرۆشتن كه‌وا هه‌موو مه‌رجه‌كانی فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتووی تێدابێت ناتوانیت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.

ئایا ئه‌م بابه‌ته‌ بۆمن گونجاوه‌؟

گه‌ر تۆ خاوه‌ن كاریت و به‌دوای نوێنه‌رێكی فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو داده‌گه‌ڕێیت
یاخود تۆ نوێنه‌ری فۆرشتنیت (مندوب) و ده‌ته‌وێت په‌ره‌ به‌ تواناكانت بده‌یت و سه‌ركه‌وتووتر بیت له‌ كاره‌كه‌ت.
یاخود ده‌ته‌وێت ده‌ست به‌ كاری فۆشتن بكه‌یت و سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌زمونه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌وه‌نجام بگه‌یه‌نیت ئه‌م بابه‌ تایبه‌ته‌ بۆ تۆیه‌ و به‌رده‌وامبه‌ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ١٠١ خاڵه‌كه‌ كه‌ له‌م زنجیره‌ باسه‌دا باس ده‌كرێت.

بەشی یەکەم : تایبەتمەندی کەسێتی

کەسایەتی

كه‌سایه‌تی فرۆشیار زۆر گرینگه‌ و به‌و ده‌ست پێ ده‌كه‌ین چونكه‌ گه‌ركه‌سێك كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی گونجاو نه‌بێت بۆ ئه‌م كاره‌ گرینگ نیه‌ هه‌ر كام له‌ خاسیه‌ته‌كانی تری تێدابێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت
زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌سایه‌تی ته‌نها له‌ جل و به‌رگ كۆ ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام كه‌سایه‌تی زۆر لایه‌نی دیكه‌شی هه‌یه‌ كه‌وا زۆر گرینگترن له‌ ته‌نها جل و به‌رگ و ئه‌ته‌كێت.

١-راستگۆ و رەوشت بەرز بە

نوسەر Will Rogers دەڵێ
{دەمەوێ ئەو پیاوە بم کە پردی برۆکلینی کڕی لەوەی کە فرۆشتی}
راستگۆیی و رەوشت بەرزبوون شتێکی زۆر گرینگه‌ بۆ کڕیارەکانت و به‌رده‌وام بوونی خودی پڕۆژه‌كه‌، لەوانەیە له‌ زۆربەیان باشتر بێت بۆت. زانینی ئەوەی کە تۆ رەوشت بەرز و راستگۆ بووی لەگەل كڕیاره‌كانت و ئەوانەی کاریان لەگەل دەکەی، وات لێ دەکات هەست بە به‌ره‌وپێشچوون و دلنیایی بکەیت دەربارەی خۆت. مەهێڵە هیچ فریودانێک بۆ ماوەیەکی کەم ببێتە هۆی ئەوەی ناپاک بیت یاخود پێشچاوت بخات لەگەل ئەوانەی تر.
هه‌میشه‌ ڕاستی بڵێ سه‌باره‌ت به‌و خاسیه‌تانه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت دا هه‌یه‌ و له‌وانه‌شی كه‌ تێی دا نیه‌.
به‌ڵام وریابه‌ له‌وه‌ی كه‌وا نابێت به‌ نه‌رێنی باسی به‌رهه‌مه‌كه‌ت بكه‌یت. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌ كاڵاكه‌ت نیه‌ و دڵنیا نیت لێی. وا باشتر ده‌ست به‌ فرۆشتنی نه‌كه‌یت هه‌تا لێی دڵنیا ده‌بیت. چونكه‌ گه‌ر وا نه‌كه‌یت، یان ده‌بێت به‌ خاڵی نه‌رێنی له‌سه‌ر كاڵاكه‌ت و ده‌بێت باسیان بكه‌یت، یانیش ده‌بێت كڕیاره‌كانت هه‌ڵبخه‌له‌تێنیت، كه‌ ئه‌مانه‌ش په‌سه‌ند نین.

٢-خۆڕاگربوون

خۆراگربوون واتە بوون بە هەموو شتێک ، هەمان کەس بی لە ناوەوە یاخود لەدەرەوە، خۆراگربوون واتە راستگۆ بوون لەگەل خۆت و کەسانی تر لە نرخی خۆت و باوەڕیت. لەکاتی فرۆشتن کاتێک کە خۆڕاگریت هەبێت واتە تۆ باوەری بەخۆت و رێکخستنەکانت پەیا دەکەی هەروەها بە بروا بەخۆبوون ئەوشتانەی کەدەتەوێ دەیانفرۆشی. بەخۆراگری ژیانت یەک دەگرێت لەگەل کەسایەتیت. دەبینی فرۆشتن شتێکی سروشتیە و هاندەری ناوخۆیت دەبێت چونکە کارکردنت واتە کاردانەوەی راستی خۆت. ناتوانیت فێڵ لە خۆراگری بکەیت.
خۆڕاگری زۆر پێویسته‌ چ له‌و پاڵه‌ په‌ستۆیه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به‌ فرۆشتن بۆ كاڵایه‌كی نوێ ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، چ له‌سه‌ر پرته‌ و بۆڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت یاخود له‌سه‌ر گله‌یی و داواكاری زۆری كڕیاره‌كانت. ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنت ده‌بات و ناودارت ده‌كه‌ن.

٣-پێشبرکێ کردن بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتری سەرکەوتن

پێشبرکێ کردن کەسایەتی بەرهەم دێنێ تا بەرەنگاربوونەوە، بەزۆری ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە باشترینی خۆمان پێشکەش دەکەین. ئەرکی پێشبرکێ کردنمان هاندەرمان دەبێت بۆ ئەوەی کاری باشتر بکەین. لەرێگەی پێشبرکێ کردنمان دەسکەوتی وامان بۆ دەردەکەوێت کە پێشتر نەماندەزانی.لەکاتێکدا تەنانەت ئەگەر پێشبرکێکردنەکەش کۆتایی پێ بهێنین لە نێو خۆماندا، ئێمە دەتوانین باش ببینین کە ئەم ئەنجامانە ئەنجامی باشترین کەسانی ئێمەن.
بۆیه‌ هیچكات توڕه‌ و دڵگران مه‌به‌ له‌وه‌ی كه‌وا ئامانجت بۆ دیاری ده‌كرێت له‌ بڕی فرۆشتن له‌ ماوه‌ی دیاری كراو، ئه‌مه‌ وا ده‌كات زیاتر تواناكانت بخرێنه‌ گه‌ڕ و خۆشت شتێكت هه‌بێت به‌ ژماره‌ له‌سه‌ری بڕۆیت. ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ت ئامانجی بۆت دیاری نه‌كرد. خۆت بۆ خۆتی دابنێ و هه‌میشه‌ له‌ پێشبڕكێبه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ت.

٤-فەخر بە پیشەکەتەوە بکە

نووسەر Oliver Wendell Holmes دەڵێ
هەموو بانگ کردنێک گەورەیە کاتێک بە گەورەیی شوێنت دەکەوێت.
فرۆشتن واتە پیشەی خزمەتگوزاری ، هەموو کۆمەڵگای ئێمە بنیات نراوە لەسەر فکرەی خزمەتگوزاری. ئاینە سەرەکیەکانی جیهان پێمان دەڵێن ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی یەکتری.
بۆیه‌ تۆش پێویسته‌ بزانی كه‌وا كاره‌كه‌ی تۆش پیرزۆترینه‌كانه‌ و ده‌بێت شانازیه‌كه‌ت له‌ چاوه‌كانت ره‌نگ بده‌نه‌وه‌ و وابكات كه‌وا كڕیار هه‌ستی پێ بكات. نابێت به‌كزی و به‌شه‌رمه‌وه‌ باسی كاڵا یاخود به‌رهه‌مه‌كه‌ت بكه‌یت و بێ متمانه‌یی ببه‌خشیت به‌ كڕیار كه‌ لاوازترین خاڵه‌ له‌ كه‌سی فرۆشیار

٥-تۆ به‌رپرسی بەرامبەر سەرکەوتنەکانت

سەرکەوتوو دەبی بەگوێرەی بڕیارەکانت،گه‌ر بڕیارت دا سه‌ركه‌وتووبی و باوه‌ڕت پێی هه‌بوو، وا ده‌بیت ،له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ئه‌وانی تر بیت كه‌وا چی ده‌كه‌ن یاخود ده‌بوو چی بكه‌ن. جه‌خت له‌سه‌ركاره‌كانی خۆت بكه‌وه‌.گرینگترین خاڵه‌كانت بنوسه‌و سه‌باره‌ت به‌ خدی خۆت و خاڵی به‌هێز و لاوازت،هه‌مان شتیش سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت و ئامانجی به‌رهه‌مه‌كه‌ت، بە تێرامان له‌ ئامانجەکان و کێشەکان و ئاستەنگەکان لە ناوەوە تا دەرەوە .ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هەموو ئاستی خۆت پێشکەش بکەیت ئەوا وا ده‌كات تۆ سەرکەوتوبیت. لەکۆتاییدا سەرنەکەوتن بڕیاری خۆمانه‌ وە سەرکەوتی هه‌مان شت، ته‌نها بیر و باوه‌ڕ له‌یه‌كیان جودا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌م خاڵه‌شه‌ جیاكاری نێوان فرۆشیاری سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنه‌كه‌وتوو..

٦-خه‌یاڵ(التخیول)ی سه‌ركه‌وتن بكه‌ و پێشبینی بكه‌

پێشبینی كردن ئامێرێکی بەهێزی سەرکەوتنە.پێشبینی كردن دلنیا کردنەوەیە لە بیرکردنەوە و هەستکردن بەوەی کە تۆ بەراستی سەرکەوتوو بویت. بۆ ئەوەی بەراستی کاریگەر بی ،بۆ پێشبینی كردن و ته‌خه‌یول كردن دەبێ هەستەکانت بەکاربهێنی ( دەستلێدان – تامکردن – گوێ لێ بوون و دیمەن ) بینینی ئەنجامەکان رابتێكی بەهێزە لەناو هۆشماندا. کاتێک رابتێكی بەهێزمان هەبوو لە هزرمان ئەوا داهاتومان وەک خۆی دروستکردوە.
بیركردنه‌وه‌كانمان ئێمه‌یان كردووه‌ به‌و كه‌سه‌ی ئێستامان، گه‌ر بیرت كرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یاخود شكست دێنیت ئه‌وا بێگومان به‌ ڕاست ده‌كه‌یت.

٧-هه‌میشه‌ سەرقاڵ بە

سەرقاڵبوونێکی تۆزێک کەم باری دەروونیت بە جێگیری دەهێڵێتەوە ، وا هەست دەکەی باشتری دەربارەی خۆت و پیشە و ژیانت.
به‌ڵام ده‌بێت سه‌رقاڵه‌یه‌كت تایبه‌ت بێت به‌ بواری فرۆشتن چونكه‌ وا ده‌كات كه‌وا به‌هره‌كانت زیاتر بن و له‌هه‌مان كاتیشدا وه‌ك كه‌سێكی لێهاتوو نیشانت ده‌دات.
بیر بكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژت به‌ خوێندنه‌وه‌ یاخود سه‌یركردنی ڤیدیۆ سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتن و چۆنیه‌تی فرۆشتن یانیش له‌ كرداری فرۆشتن به‌ڕێ كرد، ئه‌وا تۆ نیوه‌ی ڕێگاته‌ به‌زیاتریش بڕیوه‌.

٨-بەکارهێنانی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکانت

کاتێک تۆ خۆت بەرهەم یان خزمەتگوزاریه‌كانت بەکاردەهێنی و کرداری فرۆشتن دەکەی. سوودەکانی بە کەسێتی دەکەیت و هه‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ و دووبارە هەستەکانت بۆ بەرهەم و خزمەتەکانت بەکاردەهێنی. باوەڕ بە کڕیارەکانت دەهێنی لەرێگەی بەڵگە و ئەو شارەزاییەی خۆت له‌كاتی به‌كارهێنان و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت.


٩-ڕه‌وشتت لە سەروی زانیاریەکانت بپارێزە

لەگەڵ دەست پێ کردنی شتێکی نوێ ، زۆربەی کات ڕه‌وشتمان لەسەروی کارامەییەکانمانە،واته‌ زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ خودی كاره‌كه‌ و پڕۆسه‌كه‌ و كڕیاره‌كانی ده‌كه‌ین. لەگەل بەرەو پێش چونی کارامەییە نوێکان وا دەردەکەوێ کە هەڵوێستەکانمان کەم دەبێت و كاره‌كه‌ به‌ كه‌متر سه‌یر ده‌كه‌ین و كه‌متر خۆمان به‌ كریاره‌كانه‌وه‌ ماندوو ده‌كه‌ین. پێویستە لەسەرمان کاربکەین لەسەر بنەمایەکی بەرز بەشێوەیەکی بەردەوام. وە دەتوانین دەست بە بریاردان  بکەین بۆ پاراستنی هەڵوێستەکانمان لەسەروی ئاستی کارامەییمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

١٠-دەرچوون لە ناوچەی ئاسوودەیی

دەتوانین به‌سه‌ر داردا سه‌ربكه‌وین لەرێگەی دەستگرتن بە لقەکان نەک گوڵه‌كان. نابێت سه‌ره‌تا بۆ ئامانجه‌كه‌ بڕۆیت تاوه‌كو ته‌واو بیر نه‌كه‌یته‌وه‌ و پلانی ته‌واو بۆ ناسینی كه‌سه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی داده‌نیشیت و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆیت دانه‌نێی و له‌كاتی گونجادودا نه‌ڕۆیت، ده‌بێت له‌ پێشووتر زیاتر له‌خۆت بكه‌یت و فشاره‌كان قبوڵ بكه‌یت و چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی ئاسان نه‌بیت. هەروەها راهێنانی مێشکت لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنی واتە بڵێ (بەم شێوەیە دەتوانین بیکەین) نەک (ئەمەیە رێگر بۆیە نابێت).
نەویستن بەکەسیی وەرمەگرە
ئەگەر باوەر بە خۆت و ریکخراوەکەت و بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت هەبێت. ئەوا بیستنی ووشەی نەخێر شکست هێنان نیە لەسەر ئاستی تاکە کەسی ، بەگوێرەی یاسای مامناوەندی هەر “نەخێر”ەک یەک هەنگاو لە ” بەڵێ ” نزیکترت دەکاتەوە.

١١-سوپاسدار بە لە کاتە گرانەکان

فرۆشتن سەرکەوتن و شکست خواردنە. ناسینەوەی شکستەکان دەرفەتێکی بایەخدارە بۆ گەشەکردن. هەر فرۆشتنێک بێگوێدانە ئەنجامەکەی سەرچاوەیە بۆ دەستکەوتەکان و زیاتر زانینە. پەسەند کردنی شکستەکان وەک تاقیکردنەوەیە بۆ هێزە ناوەکیەکەت و بەرەنگاربوونەوەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن ببێتە ئەزموونت.ئێمە لە کارکردن هەڵبژاردنمان هەیە و دەتوانین بڕیارێک بدەین کە بێ ورەمان نەکات و دەستهەڵنەگرین لە کاتە قورسەکان.

١٢-ئارامگر بە

نووسەر E. Joseph Cossman دەڵێ
مەزنترین هێز ئارامگرتنێکی سادەیە
کرداری فرۆشتن کاتی پێویستە. فرۆشتنی نوێ بۆ چەند جارێک لەدوای یەک گرانە . ئێمە زۆربەی جار کاتمان پێویستە بۆ روودانی شتەکان. پێویستە تێبگەین کە پێشکەوتن بە هێمنی دەکردرێت و نابێت پەرۆشیمان کەم بکاتەوە. لەراستیدا ئارام گرتن رەوشت بەرزیە. پێویستە ئەوەمان لە یاد بێت قازانج ناکەین پێش وەبەرهێنان یان ( ناتوانین دروێنە بکەین پێش رواندن ). هەروەها وەبەرهێنانی هەزار دۆلار بۆ هەر ساڵێک ئەگەر نزیکەی 8% پەرەبسەنێت ئەوا دەبێتە نیو ملیۆن دۆلار لە چل ساڵ. بە وەبەرهێنانی پارە و کات و ئارامگرتنی ئێمە دەبێتە هۆی سەرکەوتن.بیر بکەوە لە ئارامگرتنەکەت هەروەک سەرچاوەیەکی یەکسان لەگەل سەرچاوەی دیکەت. جێبەجێ کردنی بنەمای ئاوێتە بوون بۆ هەموو هەوڵەکانت تۆ قازانجێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنی.

١٣-زیاترینت بکە !

هیچ کەس ناتوانێت ژمارە یەک بێت ، بەڵام هەموومان دەتوانین ئەوەی لە توانامانە پێشکەشی بکەین . ئەگەر ئەوەی لە تواناتە پێشکەشی بکەیت ئەوا بە لایەنی کەمەوە تەنها کەسێک دڵ خۆش دەکەیت.
بۆیه‌ هیچ كڕیارێك به‌كه‌م مه‌گره‌. هه‌مووكڕیاره‌كان مافی ته‌واویان پێ بده‌ و كاتی ته‌واویان پێ بده‌. ته‌نها به‌ڕووخساریان بڕیار مه‌ده‌ و كڕیار له‌كۆڵ خۆت مه‌كه‌وه‌.ڕه‌نگه‌ كه‌سێك كه‌وا به‌ كڕیارت دانه‌نابێت و ببێته‌ گه‌وره‌ترین كڕیارت و كه‌سانی دیكه‌شت بۆ رابكێشیت.

خۆ رێککاری کردن

١٤-دروست کردنی خۆرێککاری


خۆرێککاری چیە ؟ خۆرێککاری واتە بتوانی خۆت هه‌ست بکەی بە ئەوەی دەزانی پێویستە بکرێ و له‌كاتی پێویست بیكه‌یت، به‌بێ چاوه‌ڕوانی كردنی فه‌رمان له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌. ئه‌مه‌ ئیرادەت بەهێز دەکات چۆن وەرزش لاشەت بەهێز دەکات.

١٥-پیشەگەر بە

واتا خۆت ڕێك بخه‌ به‌ر له‌ هه‌ر كارێك.خۆ ڕێك خستن و پێوانه‌ كردنی خود له‌ ئاستی باڵا و به‌كه‌م سه‌یر نه‌كردنی كاره‌كه‌ و خۆت،و گرینگی دان به‌ هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی قسه‌ و جل و به‌رگ و كات و ساتی چاوپێكه‌وتن، هەموو کارەکانت شایانی پێوانەی بڵند دەکات.سەیری رۆلی پیشەگەری سامورای بکە. ئەو رازاندنەوەی خۆی و جلەکانی و سامانەکانی و لەشی و مێشکی دەپارێزێت بێ کەم و کورتی هەموو کاتێ. راهینانی جەستەیی و فیکری قوڵ و رێککاری هێزی پێ دەبەخشێ بۆ ژیان سات بە سات.

١٦-ئەوە بکە ئەوەی کەسە ناسەرکەوتووەکان نایکەن

پێوه‌ری باوی سەرکەوتن نامیلکەیه‌كی کلاسیکه‌ نووسراوە لەلایەن Albert E.N gray و بڵاوکراوەتەوە پێش 50 ساڵ.’ پێوه‌ری باوی سەرکەوتن’ بریتیه‌ له‌ خۆرێککاری و هاندانی خودی بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە مرۆڤەکان نا سەرکەوتووه‌كان نایکەن. زۆربەی رێکخراوە سەرکەوتووەکان ئەوانەی بەشی راهێنانی فرۆشیاریان هەیە فێری چۆنیەتی ئەو رێکخستنانەیان دەکەن کە دۆزراونەتەوە بۆ کارکردن. كه‌چی هێشتا ، نوێنەری فرۆشتنەکان سەرناکەون چونکە ئەوان کار ناکەن بە گوێرەی ئەو رێنمایانەی کە کرابوون ، بۆچی ؟ چونکە ئەوان له‌ سه‌نگه‌ری کاری سەختن یان لەوانەیە رەتبکرێنەوە یان هەردووکیان. بۆ نمونه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن به‌ ساردی له‌لایه‌ن كڕیار ، بۆیه‌ ئەگەر بەراستی بتەوێ سەرکەوتوو بیت ئەوا دەبێت خۆت رێکبخەیت بۆ ئەوی هەڵەی سەرنەکەوتووەکان دووبارە نەکەیتەوە.
چاوه‌ڕێش نه‌كه‌یت كه‌وا هه‌موو شته‌كان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت فێرت بكات. ده‌بێت خۆت خۆت فێربكه‌یت و ئاماده‌بیت بۆ هه‌موو بارودۆخه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان.

١٦-کاری سەخت


فرۆشتن پیشەیەکی داهات بەرزە چونکە کار و هەوڵی سەختی پێویستە ئەگەر ئاسان بێت ئەوا ئه‌و داهاته‌ی نابێت. بێنە پێش چاوت تۆ دەتەوێ سەرکەوتوو بیت لە فرۆشتن یان هەر بوارێکی تر تۆ پێویستە شتێک پێشکەش بکەیت لە به‌رامبه‌ر. لە زۆربەی حالەتەکان ، فرۆشتن کارێكی سەختە.
چاوڕوانی سه‌ختی به‌، ده‌بێت چ له‌ رووی ئارامگرتن یاخود به‌ كه‌م سه‌یركردن یانیش گوێ لێ ڕانه‌گرتن، تووشی هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بیته‌وه‌، بۆیه‌ خۆتی بۆ ئاماده‌ بكه‌ و له‌سه‌ری ڕاهێنان بكه‌.

١٧-کار بکە لەکاتی خۆر بیرسکانەوە

کاتێک تۆ گەرمیت ، تۆ گەرمیت ! لەو رۆژانەی کەوا دەردەکەوێت باش دەروات ، مەوەستە کاتێک دەگەیت ڕادده‌ی فرۆشتنت كه‌ بۆت دانراوه‌ یان ئه‌و ژماره‌ پەیوەندیەی بۆت دانراوه‌. بەردەوامبوون و وەرگرتنی سوود له‌و ڕۆژه‌ی كه‌وا به‌ختت كراوه‌یه‌، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاترت ده‌بات.

١٨-خۆت بە خۆشبەخت بزانە ئەگەر کەسێکت هەبێت پشتگیریت بکا


ئەگەر تۆ خۆشبەخت بیت بەگوێرەی پێویست کە هاوسەرێکت هەبێت ، ئەندامی خیزان ، هاورێ ئەوەی کە چاودێریت دەکات بۆ ئەوەی وات لێبکات به‌خۆشی بژیت، تۆ لە راستیدا خۆشبەختیت.ئەگەر کەسێکت هەبێت لە جێگایەکەت  هەڵتستێنێت بەیانیان و دەرچونت بۆ کار ئەوە گرنگترینە بۆ سەرکەوتن لەپێش هەر ته‌كنیكێكی تری فرۆشتن كه‌ له‌ زۆربه‌ی كۆمپانیاكان ئه‌م خاڵه‌ زۆر گرینگی پێ ده‌درێت و ده‌پرسن كه‌وا هیچ كه‌سێك هه‌یه‌ به‌یانیان بانگت بكات. چونكه‌ كاركردن له‌كاتێكی زووی ڕۆژ زۆر گرینگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ بازاڕ به‌ر له‌ هه‌ر ڕكابه‌رێكی تر.

19 -جیاوازیەکان کۆبکەرەوە بۆ خۆت

یەکێک لە یاسا سەرەکیەکانی بەردەوام بوون کاتە نەک کات دانانەوە. بۆت دەردەکەوێت مەحالە کاتی بازارکردن زۆربەی قازانجەکانی ساڵانە بێت . لە بازاری کۆگاکان تەنها 3 بۆ 5 رۆژی بازرگانی هەیە لە ساڵێک و هیچ کەسێک نازانێت ئەم رۆژە دیاریکراوانە کەی دەردەکەوێت بە هەمان شێوەی تۆپی پێ و یاری هۆکی و سەبەتە و یاریەکانی بیسبۆڵ بە گشتی دەبردرێتەوە لە دوو یان سێ یاریزان. ئەمە چی دەڵێت دەربارەی رۆڵی بەخت لە بازارکردن ؟ ئەگەر تۆ هەموو شتە راستەکان بکەیت ، تۆ لە شوێنە راستەکە دەبیت لە کاتە راستەکەدا. کاتێک ئەم دوو یان سێ یاریە روودەدەن تۆ دەتەوێ لە وێ بیت. بۆ ئەوەی لە وێ بیت بۆ ئەم یاریانە ، تۆ پێویستە خۆت رێک بخەیت بۆ رۆژی کارکردن و کارنەکردن. پەیوەندیەکان ئەنجام بدە و فرۆشیارەکان چاودێری خۆیان دەکەن.

٢٠-تیشک بخەرە سەر خاڵە گرنگەکان

ئامانجەکانت دابنێ و تیشک بخەرە سەر خاڵە گرنگەکان، بیر لەو چاڵاکیانه‌ بکەوە کە راستەوخۆ بەستراوە بە فرۆشتنەوە. کۆمپانیاکانیش زۆرجار شکست دەهێنن به‌ هەمان ئەو هۆکارانەی كه‌ نوێنەره‌كانی فرۆشرن شکستیان لێ دەهێنن، کە نا ڕوونی له‌ ئامانج و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌. به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر كاتیشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هێزیشت په‌رت نابێت ، گورزێکی لێزەری چڕ دەتوانێت پۆڵای پتەو ببڕێت.
گه‌ر تۆش وه‌ك لێزه‌ر كار بكه‌یت هه‌مان ده‌ستكه‌وتت ده‌بێت گه‌ر كاره‌كه‌شت سه‌خت بێت وه‌ك پۆڵا.

٢١-لە ئەنجامەکانت دلنیا بەوە

پلان دابنێ بۆ ئەنجامەکانت ، نەک بۆ ڕووداوه‌كان. کێشەی زۆربه‌ی كتێبه‌كانی بەرێوەبردنی کات  ئەوەیە کە گرینگی به‌ رووداوەکان ده‌ده‌ن لە جیاتی ئەوەی ئەنجامەکانی بده‌ن. تیشک خستنە سەر ئەم کتێبانە بۆ هەلستان بە دروستکردنی لیست و بەرنامەی کارکردنە نه‌وه‌ك خوودی كاره‌كه‌. هه‌مووجارێك پرسیار لە خۆت بکە چەند جارێک لە رۆژێکدا. ئایا ئەوەی من دەیکەم ئێستا بەرەو فرۆشتنی زیاترم دەبات ؟ ئەگەر وەڵامەکەت نەخێر بێت ئەوا بووەستە لەوەی ئەنجامی دەدەیت و دیسان تیشک بخەرە سەر هەوڵ و ئەرکەکانت ، کە دەتبات بەرەو فرۆشتنی زیاتر.

٢٢-سەرژمێریەکانت بپارێزە

کۆمەڵێک ئاماری سەرەکی دابنێ بۆ حالەتەکانی فرۆشتن. ئامارە سەرەکیەکانت زۆربەی ئەمانە دەگرێتەوە:
  • ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندیەکانی دەستکەوتنی چاوپكه‌وتن کردن (موعد)
  • . ژمارەی تەلەفۆن بۆ پەیوەندیەکانی دەستکەوتنی ئیمزا و گرێبه‌ست .
  • دەستکەوتنی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه‌ ده‌تگه‌یه‌نێته‌ پلانه‌كه‌ت .
لەم ژمارانە دەتوانی بڕی پاداشتی(كۆمیشن)ی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی تەلەفۆنی و پاداشتی هه‌ر چاوپێكه‌وتنێكت پێشبینی بکەیت. سەرژمێریەکان بەکاربهێنە بۆ چاودێری کردنی ئەنجامەکانت بۆ دیاری کردنی رووبەری گرفتەکان. بۆ نموونە دەبینی ئاستی فرۆشتن کەمی کردووە لەم هەفتەیە ، لەرێگەی چێککردنەوەی سەرژمێریەکانت دەتوانی چارەسەرێک بدۆزیتەوە کەوا بۆچی وای لێهاتووە و کاری لەسەر بکەیت بۆ چاککردنەوەی.

٢٣-تێگەیشتن لە یاسای تێکڕا

لەگەل تێپەڕینی کات هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانت به‌ تێكڕا لێك بده‌وه‌ و هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ به‌ ماوه‌یه‌كی باش له‌ فرۆشتنی سه‌ركه‌وتوو، یاخود ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی شكست خواردوو و نه‌فرۆشتن،گه‌ر شەش فرۆشتن سه‌ری گرت بۆ دە چاوپێكه‌وتن و پێشكه‌شكردن واته‌ سه‌ركه‌وتنت ٦٠% یه‌ .لەگەل ئەوەشدا ، جاری وا هه‌یه‌ لەوانەیە فرۆشتنت تەنها یەک لە دە بێت یاخود نۆ لە دە. لە لایەکەوە ئەگەر تێکرای تایبەت بە خۆت یەک لە دە بێت لە هەفتەیەکی دیاریکراودا ئەوا دان بە یاسای تێکرا دابنێ و بێ هیوا مەبە، وا مه‌زانه‌ كه‌وا تۆ زۆر خراپی، لە لایەکی ترەوە ئەگەر تێکڕای تایبەت بە خۆت نۆ لە دە بێت لە هەفتەیەکی دیاریکراودا ،هەروەک چۆن دەزانین کە یاسای تێکڕا کاردەکات ، وا مه‌زانه‌ تۆ لێهاتووترین كه‌سیت و دیسان تێكڕا وه‌ربگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت بزانیت.

٢٣-ئەوەی کار کراوە دووبارە بکەوە

پاش ئەوەی رۆژێکی زۆر باشت هەبوو ، چیت کردووە تاقی بکەوە و دووبارەی بکەرەوە. دوای هەمان پرۆسێس بکەوە بۆ هەفتەیەکی زۆر باش و ساڵێکی زۆرباش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵه‌ وورده‌كانت له‌بیر مه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ت ئه‌م جاره‌ ئاسانتر و ساناتر بێت تاوه‌كو به‌ كه‌مترین كات زۆرترین فرۆشتن بكه‌یت.

٢٤-ئامادەکاری بکە بۆ چاوەروان نەکراوەکان

لە جیاتی پرسیار لە خۆ کردن ، چی روودەدات ئەگەر شتەکان نەروات وەک چۆن چاوەروان دەکرێت ؟ پلان دابنێ بۆ ئەو شتانەی کە چاوەروان ناکرێت رووبدەن بە پرسیار لەخۆ کردن . خراپترین ئەو شتانە چین کە چاوەروان دەکرێت رووبدەن، ڕه‌نگه‌ پەیوەندیەکە بەو شێوەیە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا ؟؟ ئایا هیچ پلانێكی جێگره‌وه‌ت هه‌یه‌ بۆ حاله‌ته‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان؟
له‌م لایه‌نه‌ و بۆ زانینی ئه‌م حاله‌تانه‌ جگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و لێكدانه‌وه‌ی كڕیار و واقیع، وا باشتره‌ پرسیار له‌ كه‌سانی خاوه‌ن لێهاتوویی و شاره‌زایی بكه‌یت له‌م بواره‌دا، چونكه‌ بێگومان ئه‌مان به‌ چه‌ندان حاله‌تی وادا تێپه‌ڕبوون كه‌ ڕه‌نگه‌ تۆ له‌ داهاتوودا پێیدا تێپه‌ڕبیت.





---------------
وه‌رگیراوه‌ له‌
كوردكار
١٠١ ڕێگا بۆ فرۆشتن كه‌ ده‌تكات به‌ فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو Reviewed by Unknown on 12:32:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.