Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بارزانی : حساب بۆکەس ناکەم و ریفراندۆم ھەردەکەین

بارزانی تەحەددا دەکات ..حساب بۆ بۆچوونی ھیچ کەسێک ناکەین جارێکی دیکە مەسعود بارزانی جەخت لەئەنجامدانی ریفراندۆم لە٢٥ی ئەیلول دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: حساب بۆ بۆچوونی ھیچ کەسێک ناکەین و ریفراندۆم دواناخەین، دەشڵێت: تائێستا بەدیلی ریفراندۆممان بەدەست نەگەیشتووە. مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێوڕەسمێکی تایبەت بانگەشەی ریفراندۆم لەئامێدی رایگەیاند: ئەو پێشنیازەی وەک بەدیل بۆ ریفراندۆم خراوەتەڕوو، بەدیلی ریفراندۆم نییە. وتیشی: “ئەگەر بەدیلی ریفراندۆم ھەبێت، پێویستە ناکات ئێمە ریفراندۆم بکەین”. بارزانی دەڵێت: “حساب بۆ بۆچوونی ھیچ کەسێک ناکەین و بەھیچ شێوەیەک ریفراندۆم دواناخەین”. سەرۆکی پارتی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ” بەغدا ھیچ بەھایەکی بۆ دەستور نەھێشتۆتەوەو داوامان لێدەکەن بگەڕێنینەوە بۆ سنوورەکانی پێش شەڕی داعش”. وتیشی: “گومانمان لەکوردستانییەتی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم نییەو دەوڵەتی داھاتووی کوردستانیش دەوڵەتێکی فیدراڵی دەبێ و ھەموو پێکھاتەوەو نەتەوە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت”. SNN:

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بارزانی : حساب بۆکەس ناکەم و ریفراندۆم ھەردەکەین Reviewed by Unknown on 5:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.