Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەبێ کتێب و تاقیکردنەوە خوێندنگاکانی فینلەندا لە ڕیزبەندی باشترینەکانن

فینلەندا لە ڕیزبەندی باشترین وڵاتەکان دانراوە لەڕووی پەروەردە و فێرکردنەوە  پاش ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە بواری پەروەردە و فێرکردندا ئاستی نزمتر بوو.

ماڵپەڕی هاف پۆستی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەرەوپێشچوونەی فینلەندا دوای هەوڵێکی زۆر بووە لەلایەن حکومەتی فینلەنداوە بۆ گۆڕینی بەرنامەی خوێندنی ئەو وڵاتە.

بەرپرسانی پەروەردە و فێرکردنی فینلەندا بڕیاریانداوە بەرنامەکانی خوێندن ڕەتبکەنەوە و بیکەن بە خوێندنی بابەتی سەرەکی و زانستە جیاوازەکان بەپێی ئارەزووی خوێندکارەکان.

فینلەندا سیستمی “بابەتی تەواوکاری” جێبەجێ دەکات، هەر قوتابییەك چەند بابەتێك هەڵدەبژێرێت و لە ڕێگایانەوە زانستە جیاوازەکان دەخوێنێت، و ناچار نابێت ئەو بابەتانە بخوێنێت کە ئارەزوویان ناکات.

منداڵان لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە لەجیاتی فێربوونی نوسین و خوێندنەوە بە فەرمی، وانە لەسەر سروشت و ئاژەڵان و ژینگە و ژیان دەخوێنن و یارییان پێدەکرێت.

منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ هەفتانە ٢٠ کاتژمێر وانە دەخوێنن واتە ڕۆژانە ٣-٤ کاتژمێر، و زۆرینەی کاتەکان یاری دەکەن، وەك سەرکەوتن بە داردا بۆ فێربوونی زانیاری نوێ و بینینی ڕووەك و مێروو، و ئاژەڵان لە نزیکەوە.

ئەو قوتابیانەش کە دەچنە قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی ڕۆژانە ٦ کاتژمێر وانە دەخوێنن، و کەمترین کاتەکان لەناو پۆلدا بەسەردەبەن، و ڕێگەیان پێدەدرێت باشترین تواناکانیان لە قوتابخانە دەربخەن و داهێنان بکەن.

لەوبارەیەوە وەزیری پەروەردە و فێرکردن ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، کەمی کاتی خوێندن وادەکات کەمتر مێشك هیلاك ببێت، بەمەش مێشك دەتوانێت بە شێوازێکی باشتر کارەکانی ئەنجام بدات، بۆیە ئەم بنەمایە جێبەجێ دەکرێت لە فینلەندا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەبێ کتێب و تاقیکردنەوە خوێندنگاکانی فینلەندا لە ڕیزبەندی باشترینەکانن Reviewed by Unknown on 10:36:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.