Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە:گەر پاشەکەوت مایەوە ھەوڵدەدەین ھاندانی مامۆستایان بەردەوامبێت

وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، ئەگەر پاشەکەوتی موچە چارەسەرنەکرا ھەوڵدەدەن، پارەی ھاندانی مامۆستایان بەردەوام بێت، و دەڵێت، بۆئەمساڵی خوێندن بەشێکی ئاستەنگەکانی خوێندنی ساڵی رابردوو چارەسەرکراون.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی ھەرێم، بە خەندان-ی راگەیاند، ساڵی رابردووی خوێندن، ساڵێکی قورس بوو،”ئومێدەوارم ئەمساڵ ئاستەنگەکان کەمتربن، سەرەڕای قورسی ساڵی رابردوو بایکۆت لەھەندێک شوێن، لەدەرئەنجامدا، قەرەبووکرایەوە، و پرۆسەی خوێندن رانەوەستا و سەرکەوت”.
ھەروەھا، ئەوەی خستەڕوو، ئەمساڵ ئاستەنگ ھەیە”بەڵام ھەوڵمانداوە ئاستەنگەکان لەرووی لۆجستی و زۆر بابەتی دیکەوە چارەسەر بکەین، تەنھا بابەتی مووچە دەمێنێتەوە ئەویش بابەتێکی گشتیە”.

“ئێمە ھەوڵی جدی بۆ دەدەین، ئەگەر پاشەکەوتی مووچە چارەسەرنەکرا، بەپێی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان چونکە بارودۆخێکی سەختی دارایی بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە، ھەوڵدەدەین ھاندانی مامۆستایان بەردەوام بێت”پشتیوان سادق وای وت.
ساڵی رابردوو، دوای بایکۆتی مامۆستایان، حکومەت بریاریدا، مانگانە برە پارەیەک بۆ مامۆستایان خەرج بکات، بە ناوی ھاندانی مامۆستایان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزیری پەروەردە:گەر پاشەکەوت مایەوە ھەوڵدەدەین ھاندانی مامۆستایان بەردەوامبێت Reviewed by Unknown on 7:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.