Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مۆندیال بە بێ لیۆ نابێت

مۆندیال بە بێ لێۆ نابێت حسێن شریف/وەرزشنێت لە میانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمەریکای لاتین بۆ گەشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا هەردو هەڵبژاردەی “ئۆرۆگوایو ئەرجەنتین” لە یاری دوێنێ شەودا بە بی گۆڵ یەکسان بون. ئەرجەنتینیەکان توانیان بە خاڵیکی زۆر گرنگەوە بگەڕینەوە وڵاتەکەی خۆیان. زۆر کەس پێیان وایە کە هەڵبژاردەکەی “تانگۆ” بەم یەکسان بونە هەنگاویکی تر لە گەشتن بە مۆندیال دور کەوتۆتەوە!. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەرجەنتین ئێستا لە هەمو کات زیاتر نزیکە لە مۆندیال !. هەڵبژاردەکەی تانگۆ ئێستا لە ڕیز بەندی پێنجەمدایە ئەم پلەش ڕاستەو خۆ ناگات بە مۆندیالو ئەبێت پاڵاوتنێکی تر بکات،بەڵام ئەگەر سەیری خاڵەکانی ڕیزبەندیەکە بکەین ئەبینین هاوڕێکانی میسی تەنها دو خاڵ لە دوای پلە دوی ڕیز بەندیەکەوەن. ئەرجەنتینیەکان سێ یاریان ماوە لەم پاڵاوتنە کە دو جار لە سەر خاکی خۆیان ڕوبەڕوی “فەنزویلاو پیرۆ” ئەبنەوەو جارێکیش لە دەرەوە ڕوبەڕوی “ئیکوادۆر” ئەبنەوە. بە پێی ئاستی ئەم سێ هەڵبژاردە ئەرجەنتینیەکان شانسی ئەوەیان هەیە کە زۆر بە ئاسانی لانی کەم پینج خاڵ وە دەست بهیننو بپەڕنەوە بۆ مۆندیال. من هاندەرانی تانگۆو باشترینی جیهان “لیۆنیل میسی” دڵنیا ئەکەمەوە کە مۆندیالی ئایندە بە بێ “شێرەکەی تانگۆ” بەڕێوە ناچیت.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

مۆندیال بە بێ لیۆ نابێت Reviewed by Unknown on 9:39:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.