بەبێبەرامبەر كورسی خوێندن لەبەشی یاسا بۆ ئەم خوێندكارانە دابیندەكرێت
ئاراس مستەفا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەوەكالەت ڕایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو نوسراوەی لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە بۆمان هاتوە، خوێندن لەبەشی یاسا بۆ كوڕو كچی شەهیدان بێبەرامبەر دەبێت و لەلایەن وەزارەت خۆیەوە پارەكەیان بۆ دابیندەكرێت”.
لای خۆیشیەوە نەجمەدین هادی بەڕێوەبەری تۆمارگەی گشتیی زانكۆی هەڵەبجە بەچۆنێتی وەرگرتنی خوێندكارانیشی ئاشكراكردو بۆ SNN وتی:”مەرجی نمرەی ئەو خوێندكارەی كە داواكاری پێشكەشدەكات ئەگەر 35 نمرەشی كەمتربێت لەكۆنمرەی بەشی یاسا، ئەوا دەتوانێت داواكاری پێشكەشبكات”.
وتیشی:”بۆ مەرجی تەمەن پێویستە داواكار لە 40 ساڵ زیاترنەبێت و دەرچوی تا پێنج ساڵ پێش ئێستاش بەهەمانشێوە دەتوانێت داواكاریی پێشكەشبكات”.
ئەوەشیخستەڕوو، خوێندكاران جگە لەبەشی ئێواران، دەتوانن لەبەیانیانیش داوا پێشكەشبكەن بۆ خوێندن و دابینكردنی پارەكەش لەلایەن وەزارەت یان لەلایەن زانكۆكەوە دەبێت، ئەنجومەنی زانكۆكەش بەگوێرەی توانای خۆیان بڕیاردەدات.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: