زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە
زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە ماڵپەرو پەیجی زانکۆلاین لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوێندکارانی کوردستان و پەرۆشیی بۆ خەمەکانیان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڕیارێکی چاوەرواننەکراوداو بێ ئەوەی هیچ ئامادەکاریەک بکات زانکۆلاینی چالاککرد و قوتابیانی توشی گەورەترین سەرلێشێوان و دڵەراوکێکرد.. ماڵپەرەکەمان هەستا بەپەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری یەکێک لە تۆماری گشتیەکانی زانکۆکان و ئەم پرسیارانەمان لێکردو ئەویش بەم شێوە وەڵامی داینەوە: زانکۆلاین: ئەوانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە چی بکەن؟ وەڵآم: تەنها ئەوانەی کە بە خولی یەکەم دەرچون دەتوانن داوای کۆد بکەن و کۆدیان بۆ بێتەوە. سەبارەت بەوانەش کۆدیانکۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە ئەوا باشترە خوێندکاران ژمارە مۆبایلەکە خۆیان داخلی بکەن نەک ئەو ژمارەی کەزانکۆلاین خۆی ئۆتۆماتیکی دەیدات بە خوێندکار چوونکە لەوەیە کاتی خۆی ژمارە مۆبایلێکیان داخلکردبێ کە چالاک نەبێ ئێستا.بۆیە باشترە ژمارە مۆبایلەکە بەدەستی خۆیان داخلی بکەن نەک ئەوەی کە ماڵپەرەکە ئۆتۆماتیکی دەیانداتێ. زانکۆلاین: ئەم بڕیارە لەناکاوەی چالاککردنی زانکۆلاین بۆ؟ وەڵام: ئێمەش توشی شۆک بووین بێ هیچ ئامادەکارییەک ئەو بڕیارەدراوەو ئێمەش لەگەڵ خەمی خوێندکارانین . زانکۆلاین: چۆن خوێندکاران فۆرم پڕبکەنەوە لە کاتێکدا رێبەر لە وێبسایتی رێگای زانکۆ دانەنراوە؟ وەڵام: هەروەک وتم ئێمەش توشی شۆک بووین ئەو بڕیارە لەناکاوە دراو ساڵانی پێشوو ئێمە پێشوەخت لیژنەمان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی پێشوازی لە خوێندکاران بکەین و هاوکارییان بکەین لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە
Reviewed by Unknown
on
12:30:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: