Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئە‌مڕۆ زانكۆڵاین كارا دە‌كرێت قوتابیان دە‌توانن فۆڕم پڕبكە‌نە‌وە‌

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى کارا بکرێ.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕیکەوتى (٦/٩/٢٠١٧) لە کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن، کە بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچو، تێیدا بڕیاردرا لە سەعات (٥)ى سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ ڕێکەوتى (٦/٩/٢٠١٧) وێبسایتى زانکۆلاین بەناونیشانى (www.regayzanko.com) بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ واتە تا سەعات (١٢)ى شەوى ڕێکەوتى (١٤/٩/٢٠١٧) بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى کارا بکرێ.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن لە کاتى کارابونى (زانکۆلاین) بەکۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

عەباس ئەکرەم وتیشى، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنى بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت کراوەتەوە، بەشێوەیەک لە ئێستادا تەنها دەرچوانى خولى یەکەم دەتوانن لە ڕێگەى (زانکۆلاین) داوا پێشکەش بکەن و، لە کاتێکى دیکەدا (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانى خولى دوەم کارا دەکرێتەوە، ڕونیشکردەوە دەرچوانى ساڵى پار خولى یەکەم و دووەم ئەوانەى کە ناویان لە هیچ بەش و کۆلێژێک نەگەڕاوەتەوە بەهەمان شێوە دەتوانن لەو ماوەیەدا واتە تا سەعات (١٢)ى شەوى ڕێکەوتى (١٤/٩/٢٠١٧) دەتوانن لە ڕێگەى (زانکۆلاین) داواکارى پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى،بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژ و سکوڵەکانى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لە ڕێگەى (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، هەروەک دەرچوانیش سەرپشککراون کە داواکارى بۆ چەند شوێن پێشکەش بکەن.

بۆ ئەو دەرچوانەى کە کارتى نیشتیمانیان دەرکردوەو، ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەییان لێ وەرگیراوەتەوە، لەکاتى پرکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن لە(زانکۆلاین) و، لە هەر شوێنێک داواى ژمارەى ڕەگەزنامەو ناسنامەى بارى شارستانى، ئەوا دەتوانن ژمارەى کارتى نیشتیمانیان بنوسن تا کارەکانیان بەتەواوەتى بۆ ڕایبکرێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئە‌مڕۆ زانكۆڵاین كارا دە‌كرێت قوتابیان دە‌توانن فۆڕم پڕبكە‌نە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 3:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.