دەرچوانی پۆلی ١٢ دوا مۆڵەت دەدەن بەوەزارەتی خوێندنی باڵا.گەر کۆدەکانمان سبەی نەیەتەوە خۆپیشاندان دەکەین
لە نامەیەکدا کە بۆ ماڵپەری زانکۆلاین هاتوە دەرچوانی پۆلی ١٢ پەیامێکیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا: ب/داواکاری گەڕانەوەی کۆد داواکارین لەبەریزتان بە زوترین کات کۆدەکانمان بۆ بگەرێننەوە کە ٣ ڕۆژە داوامان نکردوەو تائێستا نەگەراوەتەوە و ئێستاش تەنها ٤ ڕۆژ ماوە بۆ پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و ئێمەی قوتابی لە حالەتێکی دەرونی زۆر ناجێگیرداین و هیچ کەس دەنگمان ناگەیەنێت بە ئێوە، تەنها ماڵپەرێک کە زانیمان لە خزمەتی خوێندکارانەو بازرگانیمان پێوە ناکات ماڵپەری زانکۆلاینبوو کە دەنگمان بگەیەنێت بە ئێوەو داواکاریەکەمان بڵاو بکاتەوە، بۆیە لە رێگەی ئەم ماڵپەرە سەربەخۆوە داوا لە ئێوە دەکەین بەزەییتان بەو خوێندکارانەدابێت و کۆدەکانمان بۆ بگەرێننەوە. بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئەنجام دەدەین بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان ئەگەر هاتوو کۆدەکانمان سبەی نەگرایەوە دەرچوانی پۆلی ١٢ کە کۆدەکانیان نەگەراوەتەوە ٩/٩/٢٠١٧
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
دەرچوانی پۆلی ١٢ دوا مۆڵەت دەدەن بەوەزارەتی خوێندنی باڵا.گەر کۆدەکانمان سبەی نەیەتەوە خۆپیشاندان دەکەین
Reviewed by Unknown
on
7:55:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: