لە غیابی عەقڵدا عاتیفە سەرچۆپی گرتوە.راستیەکانی بۆرما
بۆ میللەتی کورد زۆر گرنگە بەردەوام بەدوای راستیەکاندا بگەرێن و وردبنەوە لەوەی دەیبینن پێش ئەوەی باوەر بە شتەکان بکەن . پەیج و ماڵپەری زانکۆلاین بەردەوام ویستویەتی دەرخەری راستیبێت و ئەو میللەتە سەرلێشێواوە فێربکات کەم عاتیفەی زاڵ‌بێت بەسەر عەقڵیداو پێش ئەوەی بڕیاربدەن لە بابەتەکان بکۆڵنەوە. هەر لەسەر مەسەلەی بورماو ئەوەی باس دەکرێ بە پێویستمان زانی ئەم زانیاریانەتان بۆ بڵاو بکەینەوەو وردەکاری کێشەی بۆرماتان بۆ ڕونبکەینەوە: ئامادەکردنی وێنەو زانیاریەکان: م.ئاسۆ وەهاب نوسینی بابەت: حسێن علی شریف وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه سوتاندنی موسڵمانانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆنگۆی ده‌موكراتی له ئه‌فریقیا له ٣ی یولیۆی ٢٠١٠ ، قوربانیان ٢٣٥ كه‌س ، برینداران ١٩٠ كه‌س ڤیدیۆی ڕوداوەکە …………………………….. وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه كوشتارگه‌ی موسڵمانانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : تسۆنامی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٤ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسی ………………….. وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه سوتاندنی دایك و مناڵێكی موسڵمانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : نه‌یجیریا ٢٠١٠ كوشتارگه‌ی كرستیانه‌كان له لایه‌ن گروپی بوكۆحه‌رام وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه مناڵێكی موسڵمانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : له‌ڕاستیدا ئه‌مه هیندستانه، جادوگه‌رێكه بۆ چاهره‌سه‌ركردنی مناڵه‌كه له‌نه‌خۆشی وای كردووه، وێنه‌ی جادوگه‌رێكه، به‌ڵام دوایی سزادراوه . ئەوەش راپۆرتی راستی وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه سزادانی مناڵانی موسڵمانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : له‌ڕاستیدا ئه‌مه هندستانه، تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكارانی كاراتێی قوتابخانه‌یه‌كه ئەمەش بەڵگە وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه سزادانی مناڵێكی موسڵمانی بۆرمایه ڕاستییه‌كه : له‌ڕاستیدا ئه‌مه باوكێكی [...]
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
لە غیابی عەقڵدا عاتیفە سەرچۆپی گرتوە.راستیەکانی بۆرما
Reviewed by Unknown
on
2:19:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: