وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ میلاك و گواستنەوەی مامۆستایان دەردەكات

بەشدارعەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە ههفتهنامهی (باس)ی راگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی میلاك دەستیان بە جێبەجێكردنی بڕیارێك كردووە.
وتیشی: “دەستمان كردووە بە رێكخستنەوە و دابەشكردنەوەی میلاك لە قوتابخانەكان، ئەو قوتابخانانەنەی مامۆستایان لێ زیادە دەگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانەی كە پێویستیان بە مامۆستا هەیە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە 2ی تشرینی یهكهمی 2017، ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكردووە دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە و هەموو ئامادەكاریەكیشیان لە تەواو بوندایە.
وتیشی: “لە هەر پەروەردەیەك لیژنەیەك پێكدەهێندرێت لیژنەكە كاری رێكخستنەوەی میلاك دەبێت ئەو قوتابخانانەی میلاكیان زۆرە ئەوە مامۆستاكانیان بۆ قوتابخانەی تر دەگوازرێتەوە”.
بەشدارعەبدولخالق، جەختی كردەوە لەهەر قوتابخانەیەك ئەگەر هەر كێشەی میلاك هەبێت ئەوە لە رێگەی وانەبێژ پڕدەكرێتەوە، وتیشی: “ئەوانەی لە پەروەردەیەك یان لە شارێك بۆ شارۆچكەیەكی تر خۆی بگوازێتەوە ئەوە رێنمایی تایبەتمان دەركردووە بەپێی ساڵانی خزمەت و خاڵ ئەنجام دەدرێت ئەوەی خاڵی زیاتری هەبێت ئەوە بڕیاری گواستنەوەی بۆ دەدەكرێت”.
بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی میلاكاتی لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەرپارێزگایەك، لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ سەرپەرشتی كاری رێكخستنەوەی میلاكات لەپەروەردەی قەزاكان كە پێكهاتبێت لە (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا وەك سەرۆكی لیژنەو ئەندامێتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕیی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەڕێوەبەری خۆیەتی میلاك.
هەر بەمەبەستی رێكخستنەوەی میلاك و گواستنەوەی مامۆستایان ئەوەش هاتووە: “دەبێت بەمەرجی كێبڕكێ بێت و ئەو شوێنەی لێی دەگوازرێتەوە شاغر دروستنەكات و ئەو شوێنەی بۆی دەچێت، پێویستی پێبێت و بەگوێرەی رێنماییەكان تەواوی بەشە وانەكانی بڵێتەوە”.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دووپاتی كردەوە، ئەوانەی چەند ساڵێكە لە گوندەكانن و دەیانەوێت خۆیان بۆ شار بگوازنەوە بەپێی خاڵ و خزمەت مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت “بۆ نمونە مامۆستایەك لە گوندێكی دوور خزمەتی كردووە، هەر ساڵێكی خزمەتی بۆ بە شهش خاڵ ئەژمار دەكرێت خاڵەكانی كۆ دەكرێتەوە و بەپێی رێنماییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ قەزاو ناحیە و شارەكان”.
پەیوەست بەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتن یان مۆڵەت وەردەگرن ئەو دەڵێت: “مامۆستا مافی ئەوەی هەیە دوو ساڵ مۆڵەت وەربگرێت، ئەوانەشی مۆڵەت و مۆڵەتی دایكایەتیان تەواو بووە ناچارن بگەڕێنەوە بۆ دەوام، بۆ پڕكردنەوەی میلاكات ئێمە ناتوانین مۆڵەتی یاسایی و فەرمی هەڵوەشێنینەوە تەنها ئەگەر مامۆستاكە خۆی داوای بكات”.
بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی ههولێر پێیوایە بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێكە دامەزراندن نەبووە بۆیە كێشەی كەمی میلاك و مامۆستا هەیە، بەڵام بە گرێبەستەكان و وانەبێژەكان پڕ دەكرێنەوە.
پێشووتر وەزارەتی پەروەردە كۆی میلاكی پێكهاتبوو لە زیاتر لە 165 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر، بەڵام دوای قەیرانی دارایی زۆرێك لە مامۆستایان داوای مۆڵەتیان كردووە بۆیە میلاك كەم بوهتەوە و بۆشایی دروستبووە لە ناوەندەكانی خوێندندا.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ میلاك و گواستنەوەی مامۆستایان دەردەكات
Reviewed by Unknown
on
4:27:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: