كوردوستان له نێوان سێگۆشه‌ی قاسم سله‌یمانی ومیت و مۆسادا
كوردوستان له نێوان سێگۆشه‌ی قاسم سله‌یمانی ومیت و مۆسادا زانیار ١٥\٩\٢٠١٧ بنه‌مای هه‌موو پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌تان ئابوری یه به بێ ئابوری پته‌و و بیری تیژی ئاینده خوێنه‌ره‌وه هه‌نگاوه‌كان زۆر به‌سستی ده‌نرێن و گۆڕانكاری یان ڕونادات یان چه‌ق ده‌به‌ستێت ..له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئابوری هۆكاره بۆ به‌رده‌وامی ئاڵۆزی و شه‌ڕو كوشتاری نێوان نه‌ته‌وه‌كان . دیاره هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی باشوری كوردوستان به جۆرێكه له‌ناوه‌ندی سه‌نگی ته‌رازوی باڵانسی شیعه‌و سونه‌دایه،، له هه‌مان كاتیش‌دا پێگه‌یه‌كیشه بۆ یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی كێشه مێژوویه‌كان . له‌دوای جه‌نگی كه‌نداوی دوو، شكستی سوپای عێراق له كوه‌یت و لاواز بونی هێزی سونه‌ی عێراق كرانه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی داخراو بوو به‌ڕووی ئێران و هێزی شیعه‌گه‌رای ناوچه‌كه ،كه ئه‌مه‌ش له خۆڕا ڕوی نه‌داوه . به‌رنامه‌ڕێژی خۆر ئاوا بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی وزه‌ی له‌بن نه‌هاتوی ناوچه‌كه به كلیل و عه‌قڵ و ژیری جوله‌كه و كۆمپانیازه‌به‌لاحه‌كانی ئامریكا‌و بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا هه‌ڵسوڕێنه‌ری گۆڕانكاریه‌كان بوون ، به‌به‌رچاو گرتنی ته‌سك كردنه‌وه‌ی ڕێگاكان له هێزی ڕوس و چینیه‌كان و هاوه‌ڵه‌به‌رژه‌وه‌ند یه‌كسانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه. له‌دوای داگیر كردنی به‌غدادو دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه بوونی نه‌مابوو ،به پراكتیكی وڵاتێك نه‌مابوو به ناوی عێراق ،به‌ڵام سه‌ركرده غێراقیە موچه خۆره‌كانی خۆر ئاوا ئه‌و ووڵاته‌یان دروست كرده‌وه‌و زه‌ره‌ر مه‌ندی سه‌ره‌كی كوردانی باشور بوو .سوود مه‌نده‌سه‌ركیه‌كان به‌م جۆره بوون: ١- ئێران به‌پێی بنه‌ما ئاینیه‌كه‌یان له‌ڕێگای عه‌قڵی هه‌واڵگری زۆرینه‌ی سه‌ره‌ك حیزبه شیعه‌كانی عێراق توانی [...]
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
كوردوستان له نێوان سێگۆشه‌ی قاسم سله‌یمانی ومیت و مۆسادا
Reviewed by Unknown
on
7:53:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: