Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

دامەزراندن لەوەزارەتی تەندروستی دەست پیدەکاتەوە



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دامه‌زراندن ڕاده‌گه‌یه‌نێت 
به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ زیاتر له‌پێنج هه‌زار مۆڵه‌تی‌ بێ‌ موچه‌و فه‌سڵكردن و خانه‌نشین بونه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دامه‌زراندن ده‌ستپێده‌كات، وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌زاره‌ت چه‌ند پلانێكی‌ هه‌یه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌". 
د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا له‌كۆی گشتیی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كارگێڕیی، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مۆڵه‌تی بێ موچه‌و فه‌سڵكردن و خانه‌نشین بون هه‌بوه‌". 

ئاشكراشیكرد، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زۆر زیاتر بوه‌، به‌هۆی وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌مۆڵه‌تی بێ موچه‌، "بۆچاره‌سه‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ وه‌زاره‌ت چه‌ند پلانێكی هه‌یه‌". 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، بۆ پزیشكان دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی ساڵی (2016 ـ 2017) ده‌ستپێده‌كات، دوای وه‌رگرتنی ناوی ده‌چوانی ئه‌مساڵیش له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دامه‌زاراندنی خۆبه‌خشیش ده‌ستپێده‌كات، "چونكه‌ پێویستی‌ به‌كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كاندا مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتوه‌". 

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، ئه‌وانه‌شی‌ به‌خۆبه‌خش داده‌مه‌زرێن، ده‌توانن پاره‌ی هاندانی ته‌ندروستی وه‌ربگرن و لێی‌ سودمه‌ندبن 


😍 ........................................................................................................................................................ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر سه‌ردانی به‌شی هه‌لی كار بكه‌ یان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هه‌لی كار بكه‌ https://halykar.blogspot.com -------------------------------------------------------
دامەزراندن لەوەزارەتی تەندروستی دەست پیدەکاتەوە Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:36:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.