Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن بزانى وەرگیراوى یان وەرنەگیراوى لەسیستەمى راستەوخۆى؟


چۆن بزانى وەرگیراوى یان وەرنەگیراوى لەسیستەمى راستەوخۆى؟
سەرەتا ئەچیتە ژوو لەم لینکەوە
https://regayzanko.com/ds/student/index.php
پاشان یوسەرو پاسۆرد لێ دەدەى واتە کۆد پاشان
1. ئەگەر بەو شێوەیەی وینەی یەکەم بوو ، ئەوا واتا داواکار پێشکەشکردنەوەکەی هەڵوەشاوەتەوە و وەرنەگیرا ( دەبێ زانکۆلاین پڕکاتەوە )
2. واتا داواکار لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراوە ( دەبێ زانکۆلاین پڕکاتەوە )
3. ئەگەر وەکوو وێنەی دووەم بوو ، واتا داواکار لە بەشی سەرەوە وەرگیراوە و بەشەکەی تری هەڵوەشێنراوەتەوە ، کەواتە لە بەشی داواکەی پەسەند کراوە واتە وەرگیراوە ، چاوەڕێ دەکات تا بە فەرمی داواکای دەچەسپێنرێ ( ناتوانێت بەشداری زانکۆلاین بکات )
4. وێنەی چوارەم واتا قوتابی ئەو بەشەی کە پڕیکردۆتەوە داواکەی پەسەند کراوە و وەرگیراوە ، دەبێ چاوەڕێ بکات تاکوو داواکەی دەچەسپێنرێ و بە فەرمی دەبێتە قوتابی لەو بەشە ( ناتوانێت بەشداری زانکۆلاین بکات )
5. وێنەی پێنجەم ـ زۆربەی قوتابیان لەوە تێناگەن کە نووسراوە لە چاوەڕوانیدا ، واتا قوتابی ئەو بەشەی کە پڕیکردۆتەوە تاوەکوو ئێستا دیار نیە کە وەردەگیرێ یان نا ، ئەگەر ئەو قوتابیانەی کە ئەو بەشەی تۆیان پڕکردۆتەوە و داوایەکەیان پەسەند کرابێت ، ئەگەر هەموویان پەسەند کردنەکە بچەسپێنن ئەو کاتە هیچ کورسیەکی بەتاڵ بۆ تۆ نامێنێتەوە و وەرناگیرێی ، بەڵام ئەگەر کورسی بەتاڵ مایەوە ئەوا داواکای تۆش دەچەسپێنرێ و دەبیە قوتابی ئەو بەشە ( هێشتا دیار نیە کە زانکۆلاین پڕ دەکەیەوە یان نا )
6. وێنەی شەشەم واتا هەڵە هەیە لە لایەن زانکۆلاینەوە ، ئینجا دەبێ چاوەڕێ بکەی ئینجا یان چاک دەکرێ یان دەبێ بچی سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەیت بۆ چاک کردنی
7. ئەوانەی کە داواکەی پەسەند کراوە ئەگەر داواکەیان بچەسپێنن وەکوو وێنەی حەوتەمی لێ دێ و بەفەرمی دەبنە قوتابی ئەو بەشە ( بە هیچ شێوەیەک مافی بەشداری کردنی
زانکۆلاینیان نامێنێ )
ئامادەکردنی بەرهەم مجید 


0

1

2

3

4

5

6

7

8






















چۆن بزانى وەرگیراوى یان وەرنەگیراوى لەسیستەمى راستەوخۆى؟ Reviewed by Unknown on 9:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.