Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌بازاركردن(ماركێتینگ) و تێكه‌ڵه‌ی به‌بازاڕكردن

به‌بازاڕكردن

به‌ ئینگلیزی واتا marketing  بریتیه‌ له‌ شێواز یاخود چالاكیێك كه‌وا ده‌گیرێته‌ به‌ر له‌لایه‌ن خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان بۆ زیادكردنی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان و ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ بازاڕ و به‌كارهێنه‌ره‌كانیان
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌ستپێ ده‌كات به‌ر له‌ دروست كردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ و خستنه‌ بازاڕی تاوه‌كو قۆناغی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كه‌.
ته‌واوی پڕۆسه‌ی ماركێتینگ له‌م ٧ قۆناغه‌ی خواره‌وه‌ باس ده‌كه‌ین كه‌وا به‌ (7 P)یه‌كه‌ به‌ناو بانگه‌

تێکەڵەی بە بازاڕکردن چیە ؟


تێکەڵەی بە بازاڕکردن کۆمەڵە چاڵاکیەکی بە بازاڕکردنی بەیەکەوە بەستراوە  .پشت بەیەکتر دەبەستن بۆ ئامانجی کاری بازاڕکردن بە گوێرەی پلانی دانراو ، وە تێکەڵەی بە بازاڕکردن ناسراوە بەوەی تاکە کەرەستەی بازاڕکردنە لەلایەن کۆمپانیاکان لە بازاڕی مەبەست  .

تێکەڵەی بە بازاڕکردن دادەنرێ بە یەکێک  لە تێگەیشتنە سەرەکیەکان لە بازاڕگەی نوێدا. وە بنچینەی سەرچاوە سەرەکیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٨ لە لایەن جەیمس کۆلیتۆن . پێشنیاری کرد بە دیاریکردنی بڕیارەکانی بەبازاڕکردن بە گوێرەی ڕاچێتەیەک . وە لە ساڵی ١٩٥٣ سەرۆکی پەیمانگای بە بازاڕکردن لە وڵاتەیەگرتووەکانی ئەمەریکا نێڵ بۆردنی وەک ناو تێکەڵەی بە بازاڕکردنی دانا . وە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەندامە تایبەتەکانی ئەم تێکەڵەیە دانرا و هەموویان بە پیتی (P) زمانی ئینگلیزی دەست پێ دەکات .

دوای کۆتای پێ هێنانی بەرەو پێشبردنی ستراتیژیەتی بە بازاڕکردنی تایبەت بەخۆیان لەلایەن کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان پێویستە لەسەریان گرنگی بە ئەندامەکانی تێکەڵەی بە بازاڕکردن بدەن کە ئاسانکاری دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی چاڵاکیەکانی تایبەت بە ژینگەی کارکردن بە شێوەی بەردەوام . کە ئەم حەوت ئەندامە هەڵدەستێ بە پێکهێنانی ڕێگەیەکی راست کە یارمەتی دەر دەبێت بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجام بۆ کارکردن لە بازاڕ . وە حەوت ئەندامەکەش بریتین لە :-

یەکەم : بەرهەمەکان

بەرهەمەکان (Product) ئەو بەرهەم یاخود خزمەتگوزاریەیە کەوا چالاکیەکەی لەپيناو ئەمجام دەدريت. کڕۆک و سەرەتای پڕۆسەکەیە. پيویستە خاوەنکارەکان گرینگی بە بەرهەمە تایبەتیەکانی خۆیان بدەن و ليکۆڵینەوە بکەن تا بڕیاری گونجاو بدەن بۆ ئەوەی بزانن کارەکانیان ڕاستن لەم کاتەدا یاخود نەخێر، ئایا بەرهەمەکە یاخود خزمەتگوزاریەکە گونجاوە بۆ بازاڕ و کات و شوێنی دیاری کراو؟ هەرچەندە خاوەنکار ڕووبەڕووی زەحمەتی ببێتەوە لە فڕۆشتنی کاڵاکانی یاخود  بەرهەنەکانی پێویستە گرینگی زیاتر بە بەرەو پێشبردنی بەرهەمەکانی بدات و گۆڕانکاری لە بەرهەمەکەیدا بکات تاوەکو گونجاو بيت.
بۆیە گەر بەرهەمەکەت یاخود خزمەتگوزاریەکەت گونجاو نەبيت، لەم خاڵەکانی دواتریش شکست دەهينیت.

دووەم : نرخ

نرخ (Price) گرینگی بە گەڕان دەدات بە شێوەیەکی بەردەوامی لەسەرنرخەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری و کاڵای کە خاوەن کار دەیفرۆشێت . بە ئامانجی ئەوەی نرخەکان لەگەل بازاڕی ئێستا بگونجێت . لەوانەیە هەندێک جار پێویست بێت نرخەکان دابەزێنن یاخود بەرزی بکەنەوە لە کاتەکانی تر، وە لە بازرگانی هەمەڕەنگ کاتێک خاوەن کار ڕووبەڕووی بێهیوایی دەبێتەوە لە ئەنجامی پلانی بە بازاڕکردنی تایبەت بەخۆی پێویستە لەسەری دووبارە چاو بخشێنێتەوە بەم پلانە بە ئامانجی دووبارە بنیات نانەوەی نرخ بەتایبەتی ئەگەر نموونەیی نەبێت و گونجاو نەبێت بۆ بازاڕ لەم کاتەی ئێستادا .
چەندین جۆر نرخ دانانیش هەیە. زۆربەی جار نرخ خاوەن کارەکە نا، بەڵکو بازاڕ و کۆمپانیا هاوشانەکانی دیاری دەکەن. هەندێک جاریش نرخ لەلایەن خاوەن کار دیاری دەکرێت بەتایبەت ئەگەر کاڵاکە نەبوو لە بازاڕ و تازە هێنرابيت یانیش وەکیلی سەرەکی کاڵا یاخود خزمەتگوزاریەکەبيت بەتەنها، یانیش کۆمپانیای وەبەرهينی سەرەکی بيت.

سێیەم : بانگەشە(ڕێکلام)

بانگەشە(Promotion) بەمانای گرتنەبەری تەواوی ڕێگاکان و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن لەلایەن خاوەن کارەکە، وە سەرەکیترین رێگەی بەکارهێنراوە لە فرۆشتنیدا. وە کۆمپانیا هەمەڕەنگەکان ناچاری تاقیکردنەوەی جۆرەها رێگەن بۆ بانگەشەی جیاواز بۆ خزمەتگوزاریەکانیان و بەرهەمەکانیان،مەرج نیە هەموو ڕێگاکان بۆ هەموو بەرهەم و کاڵایەک بەکار بيت. دەبێت بە لێکۆڵینەوە لە شوێن و جۆری کڕیاری کە دیاری کراوە، جۆری بانگەشەکەش هەلبژێردرێت..

چوارەم : شوێن

شوێن (Place) ئەو جێگەیەیە کە خزمەتگوزاریەکان و کاڵاکانی لێ دەفرۆشرێ. وەگرنگیشە ئەم ئەندامەی بە بازارکردن پەرەپێبدرێ لە رێگەی بیرکردنەوە لە شوێنێکی گونجاو بۆ بەیەکگەیشتنی نوێنەرەکانی فرۆشتن یاخود بازگان لەگەل کارمەندەکان. وە زۆربەی جار شوێن گۆرین دەبێتە هۆی زیادکردنی فرۆشتن بە رێگەیەکی خێرا ، بۆیە دەکرێ بەرهەمەکان بفرۆشرێن لە شوێنی هەمەرەنگ . زۆربەی کۆپانیاکان فرۆشتنی راستەوخۆ بەکاردەهێنن ،لەوانەیە هەندێک کۆمپانیای تر پشت ببەستێت بە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە رێگەی بەبازارکردنی دوور. یاخود فرۆشتن بە پشتبەستن بە دامەزراوەکانی فرۆشتن یاخود پیشانگا بازرگانیەکان ، یاخود رێگەی تر.

پێنجەم : خەڵک

خەڵک (People) ئەو کەسانەن کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەل خزمەتگوزاریەکان و کاڵاکان، نموونە فەرمانبەر و کارمەندی کۆمپانیاکان و خەڵکی ئاسایی، زۆری دیکەش لە پێکهاتە مرۆڤیەکان لە بەبازارکردن. ئەم ئەندامە گرینگی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لەسەر داواکاری و پێداویستی ئەوان دەبێت کاڵا دروست بکريت و ئەوانیشن کەوا کاڵا و بەرهەمەکە دەکڕن،بۆیە دەبێت زانیاری تەواو کۆبکرێتەوە لەسەر جۆر و خواست و ویستی کڕیار وخزمەتکردنیان و ڕازی کردنیان . هەروەها جۆر و رەفتاری تایبەت ئەم ئەندامەی بازاڕکردن ئاسانکاری دەکات بۆ پێشبینیەکانی خاوەن کارەکان دەربارەی خزمەتگوزاریەکان و کاڵاکانی تایبەت بە کۆمپانیاو بەرەوپێش بردنیان.

شەشەم : بەڵگەی بەرجەستەی

بەڵگەی بەرجەستەیی (physical evidence) واتای ئەو دەستەواژەیە ئەوەیە ئەو ژینگەی کە خزمەتگوزاریەکەی لێ پێشکەش دەکرێ. کە ئاسانکاری لەسەر کاردانەوەی نێوان کارمەندان دەکات و گونجانیان ، وە پێکهاتە بەرجەستەییەکانی تر کە ئاسانکاری دەکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری. هەروەها بەڵگە بەرجەستەییەکان هەمو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە خزمەتگوزاری دەنوێنێت. وەک راپۆرتەکان و کتێبەکان و کارتی کارکردن و خزمەتگوزاری پەیوەندیەکان و زۆرتر. لە بەڵگە ماددیەکان.

حەوتەم : پرۆسێس

پرۆسێس(process) واتە هەموو ئەو کار و چالاکیانەی کەوا پيویستە بۆ چالاکی بەبازاڕکردن بۆ ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کاڵا. وە جێ بە جێ کردنی هەنگاوەکانی کارکردن تا دەگاتە قۆناغی فرۆشتن. وە پێدانی کۆمەڵێک بەڵگەی گونجاو بۆ کۆنترۆڵ کردن یاخود چۆنیەتی رەفتار کردن لەگەڵ کاڵا و خزمەتگوزاریەکان.


http://www.jiasaz.com/blog/marketing-and-marketing-mixture/


---------------
وه‌رگیراوه‌ له‌
كوردكار
به‌بازاركردن(ماركێتینگ) و تێكه‌ڵه‌ی به‌بازاڕكردن Reviewed by Unknown on 12:32:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.