مه‌ریوان، وه‌كو شارێكی جیهانیی بۆ چنینی كڵاش تۆمار ده‌كرێت
شاری مه‌ریوان وه‌كو شاری پیشه ده‌ستییه‌كان له نێو به‌رهه‌مه گه‌شتیارییه‌كانی ئێران تۆماركرا و ئه‌و شاره وه‌كو شاری كڵاش له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆوه له‌ئاستی جیهانیدا تۆمار كرا.
ئاژانسی «ئیرنا» له زاری سه‌ید موحسێن عه‌له‌وییه‌وه ڕایگه‌یاند: كڵاشی مه‌ریوان وه‌كوو به‌رهه‌مێك له پیشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای سنه له نێو به‌رهه‌مه جیهانییه‌كانی ڕێكخراوی یونسكۆ تۆمار كراوه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومیه، جیهانیبوونی كڵاش و مه‌ریوان وه‌كو شاری جیهانی ئه‌و هونه‌ره، سه‌ره‌ڕای سه‌رنجدانی زۆر به‌و پیشه ٢هه‌زار ساڵه‌یه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هونه‌ره‌كانی دیكه و به‌رهه‌مه كه‌لتورییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن گه‌شتیاره‌كانی جیهان بایه‌خی پێ بدرێت.
له‌ئێستادا، ٤هه‌زار و ٣٥٥ كڵاشچن له شاری مه‌ریوان هه‌یه ئه‌مه‌شه وایكرد كه ببێته شارێكی جیهانیی كڵاش.
كڵاشی هه‌روامی وه‌ك به‌شێك له پیشه ده‌ستییه‌كان، مێژووه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له دوو به‌ش دروست ده‌كرێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
مه‌ریوان، وه‌كو شارێكی جیهانیی بۆ چنینی كڵاش تۆمار ده‌كرێت
Reviewed by Unknown
on
4:50:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: