ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢
ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بڵاوکردەوە لە ڕونکردنەوەیەکدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بەمەبەستى داواکارى پێشکەشکردن لەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەکۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات. سەبارەت بە نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەى کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: هەر دەرچویەکى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى ئەگەر لەماوەى (٢٤) سەعات تا ئێستا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتوە، پێویستە دوبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین) بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، چونکە ماوەى پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئاگاداریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢
Reviewed by Unknown
on
6:16:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: