Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور پشتگیری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات و خوازیارە هەموولایەك بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن

بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموورو فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردە هەستان بە بەرزراگرتنی ئاڵای كوردستان و رازاندنەوەی دیوانی پەروەردە.

بۆ ئەم مەبەستە بەسەرپەرشتی مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور چەندین ئاڵای كوردستان لە بینای پەروەردەو شەقامی سەرەكی پەروەردەی مەخموور هەلواسرا، لەلایەكی دیكەوە وابڕیارە لەرۆژانی داهاتوو بەهەمان شێوە پەروەردەی مەخموور چالاكی جۆراوجۆر بۆ مەبەستی پشتگیری لە پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدات.

لەلێدوانێكیدا، مامۆستا عەباس محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور رایگەیاند “ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەنگاوێكی پیرۆزەو دەبێت سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران رۆلی گرینگی خۆیان بنوێنن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیەو چونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگدان بەبەڵێ بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان”. هەروەها بەرێوەبەری پەروەردە گوتیشی “پەروەردەكەمان هاوكارو هەماهەنگ دەبێت لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرینگە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور پشتگیری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات و خوازیارە هەموولایەك بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن Reviewed by Unknown on 8:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.