Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرشەلۆنە بەدەست بەتاڵی دەرچوو بازاری گواستنەوە کۆتایی پێهات

بەرشەلۆنە بەدەست بەتاڵی دەرچوو بازاری گواستنەوە کۆتایی پێهات بەشدار حاجی/وەرزشنێت چەن خولەكێك پێش ئێستا بەفەرمی بازاڕی گواستنەوە لە ئیسپانیا داخرا و كۆتایی بە ھەموو دەنگۆكانی كڕین و فرۆشتن ھات،لە كۆتا ساتەكانی مێركاتۆ چەن یاریزانێك ڕوویان لە ئیسپانیا كرد بەڵام ھیچیان بۆ یانەی بارسێلۆنا نەبوون و ئەوەی چاوەڕوان ئەكرا ڕووی نەدا و عوسمان دێمبلی بووە كۆتا گرێبەستی بارسا. هەرچەندە بارتیمۆ و ئیدارەی بەرشەلۆنە چەند گرێبەستێکیان پێشکەش بە یانەی لیڤەرپۆل کرد بۆ بەدەستهێاننی تواناکانی کۆتینهۆ بەڵام ئیدارەی یانەی لیڤەرپول سەرجەم دەستەوارەکانیان رەتکردەوە. ئەمشەو بەیەکێک لە ناخۆشترین شەوەکانی هاندەرانی بەرشەلۆنە ئەژمار دەکرێت و هاندەرانی ئەو یانەیە زۆر توڕەن لە ئیدارەی یانەکەیان و لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکی بارتیمۆ ئاوت دانراوەو داوای دەست لەکارکێشانەوەی بارتیمۆی سەرۆکی یانەکە دکەن و بە پیاوەکەی ریال مەدرید ناوی دەبەن.  ئەمە سەرجەم گرێبەستەكانی كۆتا سات بوون گیدیس لە پی ئێس جی بۆ ڤالانسیا پێرێرا لە مان یونایتد بۆ ڤالانسیا لویك ڕیمی لە چێڵسی بۆ لاس پاڵماس مونیر حەدادی لە بارسێلۆنا بۆ سێلتافیگۆ

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەرشەلۆنە بەدەست بەتاڵی دەرچوو بازاری گواستنەوە کۆتایی پێهات Reviewed by Unknown on 1:39:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.