Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایفۆنی 8 دەكەوێتە بازاڕەكان

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی پێشبینی دەكات لە چارەكی چواری ئەمساڵدا داهاتی فرۆشی ئایفۆن (8) بگاتە (52) ملیار دۆلار، وا بڕیاریشە لە (12) ی ئەم مانگەدا لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێك كە لە كۆمەڵگەی (كەشتی گەردوونی) ی سەر بە كۆمپانیاكە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا سازی دەكات بەرهەمهێنانی مۆبایلەكە ئاشكرا بكات و بیخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.

ئاهەنگەكە بەبۆنەی یادی (10) ساڵەی فرۆشتنی یەكەم مۆبایلی ئایفۆنە كە بۆ یەكەمجار لەساڵی (2007) كۆمپانیاكە دەستیكرد بە فرۆشتنی بەرهەمەكانی خۆی، لە ئاهەنگەكەدا تەنها (1000) كەس ئامادە دەبن و ئایفۆن (8) بڵاودەكرێتەوە كە ئەمە گرنگرترین تایبەتمەندی مۆبایلەكەیە:

1. سیستەمی كارپێكەری (IOS 11) :
لەم سیستەمەدا گرنگرترین تایبەتمەندی بریتییە لە زیادكردنی ئەمان لە كاتی شۆفێریدا، بەشێوەیەك زۆرینەی ئاگاداركردنەوەكان لە كاردەكەون، ئەم تایبەتمەندەیەش لە مۆبایلەكە جێگیركراوە كە لە كاتی جوڵەدا كار نەكەن.

2. پەنجە مۆری نهێنی : 
ئەم پەنجە مۆرە لە مۆبایلەكەدا بوونی هەیە، دەتوانرێت لە كاتی حاڵەتی كتوپڕدا بەكاربهێنرێت، بۆ نموونە لە كاتی ڕوودانی كاری تیرۆرستی یان ڕفاندنی بارمتە، بەكاربەر دەتوانێت پەنجە لەسەر ئەم پەنجەمۆرە دابنێت و پەیوەندی فریاكەوتن ئەنجام دەدرێت.

3. شەحنی وایەرلێس (بێ كێبڵ) :
نەوەی هەشتەمی ئایفۆن پێویستی بە كێبلی شەحن كردنەوە نیە، بەڵكو بە شێوەی هەوایی وزەی كارەبا پەیوەست دەكرێت بە مۆبایلەكەوەو شەحن دەكرێتەوە، تەنها قاعیدەی شەحنی هەیە كە بەهۆیەوە وزەی كارەبا دەگوازێتەوە بۆ مۆبایلەكە.

4. سێ ڕەنگ :
مۆبایلی ئایفۆن (8) بە ڕەنگەكانی سپی و ڕەش و پەمەیی بەردەست دەبێت.

5. شاشەكەی هێندەی قەبارەی پێشەوەی مۆبایلەكە دەبێت :
شاشەی مۆبایلەكە بە تەواوی بەشی پێشەوەی مۆبایلەكە داگیر دەكات، (جۆنی ئێف) بەڕێوەبەری بەشی دیزاینی ئەپڵ ئاشكرای كرد كە قەبارەی شاشەكەی (5.8) ئینج دەبێت.

6. بەشی هۆم دیار نابێت :
دواین تایبەتمەندی ئەم مۆبایلە ئەوەیە دوگمەی سەرەكی (هۆم) چیتر لەگەڵ بەشی پەنجە مۆر نابێت و بە شێوەیەكی نادیار لە مۆبایلەكەدا جێگیر كراوە.

پوك میدیا

 

ئـ . كـ



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ئایفۆنی 8 دەكەوێتە بازاڕەكان Reviewed by Unknown on 6:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.