7 ڕێگە بۆ ئەوەی منداڵان هان بدەین كتێب بخوێنێتەوە
لە كاتێكدا ئێمە لە سەردەمی تەكنەلۆژیای شاشە و یاریە ڤیدیۆییەكاندا دەژین، كارێكی سەختە وا لە منداڵەكەت بكەیت سەرنجی بچێتە سەر خوێندنەوەی كتێب، لێرەدا 7 ڕێگە دەخەینەڕوو، كە یارمەتی دایكوباوك و كەسوكاری منداڵان دەدات بۆ ئەوەی حەز لە خوێندنەوە بكەن.
یەكەم: لەبەر چاوی منداڵەكانت كتێب بخوێنەوە و لە كاتی خوێندنەوەشدا ئەگەر منداڵەكانت لێتەوە نزیك بوون، وەها قسەیان لەگەڵ بكە، كە هەست بەو خۆشیە بكەن كە خوێندنەوەی كتێب پێت دەبەخشێت.
دووەم: لە ماڵەكەتدا شوێنێك تایبەت بكە بە شوێنی خوێندنەوەی كتێب، وەكو گۆشەیەكی ژووری میوانان یان گۆشەیەكی ژووری منداڵەكانت، لەوێ كورسیەك هەبێ بۆ دانیشتن لەگەڵ مێزێك بۆ دانانی كتێب. شوێنێكی ئارام و خۆشی وەها، دەبنە هاندەر بۆ منداڵەكانت.
سێیەم: چەند كتێبێك بۆ منداڵەكانت هەڵبژێرە كە كرابن بە فیلم، دواتر لەگەڵیاندا تەماشای فیلمەكە بكە، ئەمە وایان لێ دەكات حەز بكەن كتێبەكە بخوێننەوە و زیاتر لەبارەی چیڕۆكی نێو فیلمەكەوە بزانن.
چوارەم: كتێب تەنها لەنێو رەفەكانی كتێبخانەكەتدا مەهێڵەوە، بەڵكو بەنێو ماڵەكەتدا بڵاوبكەوە، وا بكە منداڵەكان لە هەر شوێنێكی ماڵەكە بن، دەستیان بە كتێبەكان بگات و هەست بە بوونیان بكەن و بیانخوێننەوە.
پێنجەم: شتێكی خۆش دەبێت ئەگەر هاوكاری منداڵەكان بكەی بۆ ئەوەی بەشێك لەو چالاكیانە ئەنجام بدەن كە لەنێو كتێبەكاندا دەیخوێننەوە، وەكو یاریە وەرزشی و چیڕۆكەكانی نێو باخچەی ئاژەڵان.
شەشەم: كاتێ منداڵەكەت لە خوێندنەوەی كتێبێك دەبێتەوە، پرسیاری لەبارەوە لێ بكە و وای پێشان بدە كە كارێكی گرنگی تەواو كردووە، بەڵام وای لێ نەكەی هەست بكات لەبەردەم تاقیكردنەوەی هاوشێوەی وانەكانیدایە.
حەفتەم: پەیوەند بە كتێب، دیاری بۆ منداڵەكانت بكڕە، با دیارییەكە كتێب بێ، یاخود لەبارەی زانیاری و تەواوكردنی خوێندنەوەی كۆمەڵێك كتێبەوە، دیارییەك بۆ منداڵەكەت بێنە كە پەیوەندی بە كتێب و خوێندنەوەوە هەبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: