Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نوێترین زانیاری لەسەر پلانی وەرگرتنی 55% و 45% ی وەزارەتی خوێندنی باڵا

نوێترین زانیاری لەسەر پلانی وەرگرتنی 55% و 45% ی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بری نەمانی 3 نمرە زیادەکەی سەر معدەل کە ساڵانی پێشوو بە قوتابیانی یەک ساڵەی پۆلی12 دەبەخشرا،بۆ ئەمساڵ بڕیارێکی نوێ ی دەرکرد،دەقی بڕیارەکەش ئەوەیە دەڵێت 55% کورسی کۆلێژەکان بۆ دەرچووانی خولی یەکەم تەرخان دەکرێت و 45% کورسی ماوە بۆ دەرچووانی خولی دووەم تەرخان دەکرێت،لە بڕیارەکە هاتووە دەڵێ بە لایەنی کەمی واتا ئەگەر بێت و ڕوون بینەوە لایەنی کەم واتا مەودای 55 %   تا 60% چونکە باسی لایەنی کەم دەکات،بەڵام نەک ووشەی لایەنی کەم بگرە بە پێ ی بەدواداچوونەکانی پەیجی12 ئەم لایەنە کەمە بەرزدەبێتەوە بۆ ڕێژەی 90% بۆ قوتابیانی خولی یەکەم،وەزارەتی خوێندنی باڵا بەر لەوەی داتای پێبگات ئەم بڕیارەی داوە،بەڵام پەیجی12 هەر زوو ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە هەڵە نیە چونکە ڕەوا نیە وەزارەت هەڵە بکات بەڵکو کەم و کوڕی تێدایە دەبوایە داتای نمرەکان ببینرایە ئینجا بڕیارێکی ژمارەیی ڕاستەقینە بدرابایە بۆ ئەوەی قوتابی زیاتر لە خولی دووەم خۆی ماندوو بکات بە جۆرێک بەشێکی کەم کورسیەکانی هێشتبایەوە نەک لە خۆوە ژمارەیەکی هەرەمەکی وەک 45% لە خولی دووەم دابنێن،کە هیچ کەسێک ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات نمرە لە خولی دووەم بەشی 45% کورسی کۆلێژەکان بکات تایبەت کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری،هەفتەی ڕابردوو پەیوەندیمان بە ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد،ڕایگەیاند،ئەم بڕیارە مەرج نیە %55 لە خولی یەکەم بە ژمارەی سابت بچێتە کۆلێژ ڕەنگە ئەم ژمارەیە بەرز بێتەوە ئەوە ناوەندی وەرگرتن بڕیاری لەسەر دەدەن،کەواتە ووتەکانی پەیجی12 لە سیمینارە گەورەکەی هۆڵی میدیا هاتەجێ،کە ڕەوێن گەردی ئاماژەی پێکرد،ووتی دەبێ ئەم بڕیارە ڕێژەکەی بەرزبێتەوە هەتا بەم ژمارەیەش باس کرا ببێتە 85% خولی یەکەم و 15% خولی دووەم،ئەوکات داتای نمرەکانی خولی دووەم نەهاتبۆوە تەنها بە داتای خولی یەکەم ئەم قسەیەمان کرد،بەڵام پەیجی پۆلی12 ئێستا نمرەی خولی دووەمی لایە،بەجۆرێک دەرچووانی خولی دووەم ناتوانن 45% کورسیەکان پڕبکەنەوە،چونکە نمرەکانیان بەشی ئەم کۆلێژانە ناکات،هەولێر بە نموونە وەردەگرین،لەگەڵمان بن
ئەمساڵ لە خولی یەکەم لە هەولێر،1067 قوتابی معدەلی 90 سەرووە ئەم ژمارەیە بێ هەژمارکردنی نمرەی پۆلی10و11 ەیە،بەڵام کوردی و عەرەبی هەیە سوودی لێ دەبینێت هەژمار کراوە قوتابی هەیە سوودی لێ نابینێت هەژمار نەکراوە بۆی،کەواتە 1067 قوتابی 90 تا 100 ە لە هەولێر،
ئەگەر بێین ژمارەی کورسی کۆلێژی پزیشکی گشتی دیاری بکەین،بە نموونە کە ساڵانە 160 قوتابی وەردەگرت بەڵام ساڵی ڕابردوو شۆکێک ڕوویدا بە هۆی ئەوەی قوتابی نەچێتە کۆلێژی پزیشکی سلێمانی ژمارەی کورسیەکانی کۆلێژی پزیشکی زیاد کرا،تاوەکو قوتابی نەنێرنە دەرەوە،بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هیچ گرێنتیەک نیە ئایا ئەمساڵیش وەکو ساڵی پار کورسی زیاد دەکەن یان،نا ئەوە ئیشی ئێمە نیە ئیشی ناوەندی وەرگرتنە،بەڵام ئێمە گریمانە دەکەین،سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە 55% و45% باشـــە
گریمان طب عامی هەولێر 160 کورسی هەیە بڵێین 160 قوتابی وەردەگرێت
لەم ژمارەیە 20% بۆ پارێزگای سلێمانی یە 80% هەولێر بۆ خۆیەتی 32 کورسی بۆ سلێمانی دەبێت 128 کورسی بۆ هەولێر دەبێت ئەگەر بە قسەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت 55% کورسی بۆ خولی یەکەم دەبێت باشە بزانین دەکاتە چەند کورسی 128زەڕب(جارانی)0.55 دەکاتە 70 واتا حەفتا کورسی بۆ خولی یەکەم دەبێت و 62 کورسی بۆ خولی دووەم دەبێت.ئەوە لە بڕیارەکەدا هاتووە،خۆی باسی کردووە،55% دەشڵێت لایەنی کەم واتا هەتا 60% باشە،ئەگەر 60% کورسیەکانیش ببات خولی یەکەم دەبێتە 79 قوتابی سەیری بکەن من گریمانەم داناوە،ئەگەر هاتوو 160 کورسی وەک ساڵانی پێشوو وەرگرت جگە لە پار،ئیدی ژمارەی کورسیەکان چەند زیاد و کەم بکرێت ئەم ڕێژەیە دەگۆڕێت.با لەسەر گریمانەی 160 کورسیەکە بەردەوام بم،ئەگەر 55% بۆ خولی یەکەم بێت ئەوا خولی یەکەم،70 قوتابی دەچنە طب عام من داتام لایە ئەگەر 70 قوتابی بچێتە طب عام بە خولی یەکەم،کەمترین نمرەی وەرگیراوی طب عامی هەولێر خولی یەکەم 98.5 دەبێت باشە من 70 قوتابیم بە خولی یەکەم برد چەند کورسی بۆ خولی دووەم ماوە 62 باشە،لەم 62 کورسیە،من داتام لایە دەزانن چەند قوتابی 98 ی هێناوە لە خولی دووەم تەنها 5 قوتابی ئەگەر بێت و 62 قوتابی لە خولی دووەم لە نمرەی بەرزەوە بۆ نزم ببەمە طب عام کەمترین نمرەی وەرگیراوی خولی دووەم دەبێتە 94 ی ڕێک،بەیانی وەرە هۆڵی میدیا سەیری بکە ئەوە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە من چی بکەم،خۆیان وادەڵێن،کێ قبوڵی ئەوە دەکات 94 ی خولی یەکەم لە هەندەسە مەدەنی دانیشتبێت 94 ی خولی دووەم لە طب عامی هەولێر بێت .بۆیە من دەڵێم ئەم شتە مەحاڵە سەربگرێت ئەم بڕیارە پڕە لە کەم و کوڕی دەبێ ئەم ڕێژەیە چاک بکرێت بە جۆرێک هاوسەنگی دروست بکات لە نێوان خولی یەکەم و خولی دووەم،ئینجا وەزارەت خۆی دەیزانێت ئایا دەیکاتە 90% بە 10% یان 85% بە 15%.وە ناشبێت جارێکی تر بێ بینینی داتا ژمارەیەکی لەم شێوەیە دابنرێت کە دەڵێن 55% خولی یەکەم و45% خولی دووەم،چونکە هەموو کەس دەزانێت نمرە لە خولی دووەم نایەت
سەرکەوتووبن.



نوێترین زانیاری لەسەر پلانی وەرگرتنی 55% و 45% ی وەزارەتی خوێندنی باڵا Reviewed by Unknown on 10:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.