Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی 2100 چی ڕووبدات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی لێکۆڵینەوەیەک پێدەچێت لە ساڵی 2100 شەشەم لەناوچوونی گەورە لەسەر زەوی رووبدات و رێژەیەکی زۆر و بەرچاو لە زیندەوەران لەناوبچن.
بەگوێرەی سکای نیوز هەمان لێکۆڵینەوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەو لەناوچوونە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی پێکهاتە کاربۆنییەکان لەهەواو ئاودا، ئەوەش بەهۆی بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتییەوەیە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لە پەیمانگای ماساشوتس بۆ بواری تەکنۆلۆژیا ئەنجامدراوەو پێیانوایە لە 450 ملیۆن ساڵدا ئەمە شەشەم لەناوچوونی زیندەوەرەکانی سەر زەوییە.
پرۆفیسۆر دانیێل رۆسمان کە لەو پەیمانگایەدا کاردەکات دوای ئەوەی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پێکهاتەکانی کاربۆنەوە ئەو لەناوچوونە روودەدات، پێشبینی دەکات شەشەم لەناوچوون رووبدات کە تا 2100 ماوەی 450 ملیۆن ساڵی خایاندووەو ئەنجامەکەشی شۆکئامێزە.
رۆسمان بۆ رۆژنامەی ساینس ئادفانسس نووسیویەتی کە لەناوچوونە گەورەکە لە ساڵی 2100 روودەدات، بەڵام روونی نەکردووەتەوە ژمارەی ئەو لەناوچووانە چەندەو لە چ جۆرێکن، تەنها نووسیویەتی 83 ساڵی تر روودەدات.
پێشبینیەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن کە 248 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئەو لەناوچوونە گەورەیە روویداوەو 96%ی بوونەوەری سەر زەوی لەناوبردووەو بە مردنە مەزنەکە ناوزەد ناسر‌اوە.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی 2100 چی ڕووبدات Reviewed by Unknown on 12:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.