ساڵنامەی خوێندن بۆ ساڵی (2017 ـ 2018) بڵاوكرایه‌وه، بڕیارێك له‌زیانی قوتابیانی 12ی ئاماده‌ییه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی (۲٠۱۷ ـ ۲٠۱۸) بڵاوكرده‌وه كه له‌ساڵنامه‌كه‌دا كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و پشووه‌كانی تێدایه‌و به‌پێی بڕیارێكیش بۆ تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڕیارێكی نوێ دراوه‌و قوتابیانی ئه‌و قۆناغه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و به‌زیانی ده‌زانن له‌سه‌ریان .
به‌پێی بڕیاره‌كه بۆ خوێندنی ساڵی 2017 – 2018 و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كه 27/5/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژێك نا رۆژێك ده‌بێت (واتا هه‌فته‌ی سێ بابه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌دێت) ، ئه‌مه‌ش قوتابیانی ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ ساڵی نوێی خوێندن نیگه‌ران كردوه .
پێشتر له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م خشته‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت و له‌مه‌ولا هه‌فته‌ی سێ بابه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: