ئاگاداری یەك لە زانكۆی سلێمانی بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادەیی
زانكۆی سلێمانی مژدە دەدات بەسەرجەم خوێندكارانی دەرچووی ئامادەییەكان كە نمرەیان لە (60-65%) دەتوانن ناونوسین بكەن تاكو بەرواری (15/9/2017) بۆ وەرگرتنی راستەوخۆیی لەم كۆلێجانەی كە دیاریكراوە كە بریتین لە:
1- كۆلیجی زانست (جیۆلۆجی، فیزیا، ماتماتیك).
2- كۆلێجی یاساو رامیاری زانستە رامیارییەكان، سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.
3- كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان (زانستی ئاژەڵی، زانستی بەروبومی كێڵگەیی و باخداری،زانستی خاك، ئاو، زانستی خۆراك، خۆراك پێجانی مرۆڤ، كارگێڕی كاری كشتوكاڵی و گەشەپیدانی ناوچەی گوندنشین).
4- كۆلێجی پەروەردە(یایلۆجی، كیمیا، فیزیا،ماتماتیك).
5- كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی(زانستی كۆمەڵایەتی، ئینگلیزی، زانستە بیركارییەكان، زانستی كۆمپیوتەر، باخچەی منداڵان، پەروەردەی هونەری، كوردی، پەروەردەی تایبەت).
6- كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری (كارگێڕی كار، ژمێریاری ئابوری، ئامارو زانیاری، كارگێڕی بەبازاڕكردن).
7- كۆڵێجی زانستەئیسلامییەكان(خوێنجنی ئیسلامی، فقەاصول، بنەماكانی ئاین، پەروەردەی ئاین).
8- كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان(مێژوو، جوگرافیا، كۆمەڵناسی، شوێنەوار، كاری كۆمەڵایەتی راگەیاندن).
9- كۆلێجی زامان(وەرگێڕان، كوردی، عەرەبی، زمان و ئەدەبی فارسی).
10- كۆلێجی بازرگان بەیانیان(ژمێریاری دارایی و وردبینی، كارگێڕی پرۆژەكان،زانستی دارایی و بانكی، بازرگانی نێودەوڵەتی، تەكنەلۆجیای زانیاریIT، گەشت و گوزار).
11- پەروەردەی وەرزش(پەروەردەی وەرزش، پەروەردەی وەرزشی بنەڕەتی).
12- كۆلێجی هونەرە جوانەكان(میوزیك، شێوەكاری، فیلمسازی).
13- كۆلێجی پەروەردەو زانستەمرۆڤایەتییەكان/ سەید صادق(مێژوو، جوگرافیا).
بەرواری تاقیكردنەوەو چاوپێكەوتن دەكەوێتە نێوان رۆژانی (16 بۆ 21/9/2017).
بۆناونوسین سەردانی تۆماری كۆلێجەكان دەكرێت .
پەلە بكەو ناوی خۆت بنوسە تاكو بێبەش نەبیت لە خوێندن بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ئەكادیمی.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: