ئاگاداریەکی گرینگ بۆ قوتابیانی پۆلی12 ئیجبارکردنی نمرەی پۆلی10و11 پەیوەندی بە خوێندنی باڵا نیە
ئاگاداریەکی گرینگ بۆ قوتابیانی پۆلی12 پەیجی تەزویر و نافەرمی هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە نمرەی پۆلی10و11
قوتابیان و خوێندکارانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە،و چەندین جاریش ئاگادارمان کردوونەتەوە ماوەیەک لەمەو بەر چەند پەیجێک ی تەزویر و نافەرمی و بن دیوار،بە لۆگۆی ئێمە دانراون و ڕەنگی لۆگۆی ئێمەیان گۆڕیوە و لە خۆیانەوە ژمارەی هەڵەی داتایان بڵاودەکردەوە،دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئێمە کە ووتمان ئەم ژمارانە دوورن لە ڕاستی یەوە،داتا لای کەسانی نافەرمی و وون و نەشارەزا بوونیان نیە،و تەنها لای ئێمەیە وەکو یەکەم پەیجی فەرمی و تاکە پەیجی فەرمی،بەڵام بەم دواییانە،دوێنێ شــــەو لەسەر نمرەی پۆلی10و11 پۆستێکمان کرد،کە لەلایەن چەند کەسێکی نەزان،قسەی هەڵە لەسەر هەژمارکردنی نمرەی پۆلی10و11 کراوە،هەزاران قوتابی تووشی دڵە ڕاوکێ کردووە،ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە،ماوەیەک لەمەو بەریش ئاگادارمان کردنەوە،هەژمارکردنی نمرەی پۆلی10و11 ئیختیاریە،بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانکۆڵاین هەژماری دەکات ئەگەر هاتوو قوتابیەکە سوود مەند بوو ئەگەر زەرەر مەند بوو خۆی هەژماری ناکات هەروەها لە سیستەمی راستەوخۆ بەڕێوەبەری قوتابخانە بۆ قوتابیەکان هەژمار دەکەن،ئەگەر هاتوو سوود مەند بوو،بۆ ساڵی نوێ ی خوێندنی 2017/2018 تاوەکو ئێستا ئختیاریە،ماوەیەک لەمەو بەر لە پۆستێکی تر باسمان کرد،ووتمان لە کۆنگرەی وەزارەتی پەروەردە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕاسپاردەیەک خرایە بەر باس ووتیان با هەژمارکردنی نمرەی پۆلی10و11 بۆ ساڵی خوێندنی 2017/2018 ئیجباری بێت؟ئەمە پێویستی بە بڕیارە،خۆی ڕاسپاردەیە،ڕاسپاردە واتا قسەی سەر پەرەیەک بە بێ بڕیار،ئەم ڕاسپاردەیە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی خوێندنی باڵا نیە،و وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنانەت لە کتێبی ڕێبەریش باسی ئەم بابەتەی نەکردووە،بڵێ من ئیجباری دەکەم،یان نا،پەیوەندی بەم باسە نیە،ئەم باسە پەیوەستە بە وەزارەتی پەروەردە تاوەکو ئێستا و تاوەکو ئەم دەقیقەیە،ئەم ڕاسپاردەیەی کۆنگرەی پەروەردەیی نەبۆتە بڕیار کە ئەمساڵ ئیجباری بێت،یان نا،تەنها قسەیەکی سەر پەرە کاغەزێک بوو،ئاگاداری ئەم پەیجە نافەرمیانە بن،کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە،تۆمەت دەخەنە وەزارەتی خوێندنی باڵا،گوایە ئەوان باسیان کردووە،ئێمە تاکە پەیج و سایتی فەرمین،هیچ پەیجێکی تر نە فەرمی یە نە مۆڵەتی هەیە،تۆی بەڕێز بەم هەواڵانە مەشڵەژێ،چونکە،لۆگۆی ئێمە نەبێت ئەم بەڕێزانە بێ ئیش دەمێننەوە،سەرکەوتووبن،بەهیوای بەختێکی باش بۆ قوتابیانی نوێ ی پۆلی12
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: