لەگەڵ موچەی مانگی حوزەیراندا دەرماڵەیەك بۆ مامۆستایان خەرجدەكرێت
یەكێتی مامۆستایان زانیاریەكی نوێ لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی تایبەت بەمامۆستایانی سەرپەرشتیار دەدات كە ئەركی بەسەركردنەوەی خوێندنگەكانیان لەئەستۆدایە، جێگری سەرۆكی یەكێتیەكەش ڕایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەیەك بۆ ئەو مامۆستا سەرپەرشتیارانە دەربڕیوەو چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ موچەی مانگی حوزەیراندا ئەو دەرماڵەیە خەرجبكرێت”.
مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “هەفتەی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی پەروەردەمان كردو لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبونەوەمان ئەنجامداو باسمان لەدەرماڵەی مامۆستایانی سەرپەرشتیار كرد”.
وتیشی:”بڕیاردراوە ئەو دەرماڵەیەی بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیار خەرجدەكرا، كە خوێندنگەكانی ناوشاریان بەسەردەكردەوەو بڕی 150هەزار دیناریان مانگانە بۆخەرجدەكراو كراوەتە 75 هەزار دینار، بڕیاروایە لەگەڵ موچەی مانگی حوزەیراندا بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجبكرێت و جگەلەوەش وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نیشانداوە”.
سەبارەت بەبەسەركردنەوەی خوێندنگەكانی دەرەوەی شاریش مامۆستا عەتا وتی:”ئەو بڕە پارەیەی بۆ مامۆستایان خەرجدەكرا كە چەند ئیفادو دەرماڵەیەك بوو، ئەوانیش بەهەمانشێوە كەمكراونەتەوە، بەڵام بڕی كەمكردنەوەكەی تائێستا ڕانەگەیەندراوە”.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
لەگەڵ موچەی مانگی حوزەیراندا دەرماڵەیەك بۆ مامۆستایان خەرجدەكرێت
Reviewed by Unknown
on
11:45:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: