Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆی كۆیە‌ ئاگاداری ئە‌و قوتابیانە‌ دە‌كاتە‌وە‌ فۆڕمی سیستە‌می ڕاستە‌وخۆیی وە‌ردە‌گرن

زانکۆی کۆیە🎓
وەرگرتن بە سيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆيى دەست پێدەكات
.
بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆى كۆيە لە بارەى وەرگرتنى خوێندكاران بەشێوەى سيستەمى راستەوخۆيى زانكۆيى ئاگادارينامەيەكى بڵاوكردەوە بەم شێوەيەى خوارەوە
.

ئاگاداری

ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى دەرچووى ئامادەييەكان (خولى يەكەم و دووەم ) دەكەينەوە، كە زانكۆى كۆيە دەرگاى وەرگرتن بەسيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆيى دەكاتەوە، خوێندكاران دەتوانن لە ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ( ١٥ / ٨ / ٢٠١٧ ) سەردانى ئەم فاكەڵتى و بەشانە بكەن كە خوازيارن تيايدا وەربگيرێن بەمەبەستى تۆماركردنى ناوەكانيان، وە پێويستە خوێندكار لەكاتى چوونى بۆ بەش (ژمارەى ئەزموونى و ئەنجامى پۆلى دوانزەى) پێشكەش بكات. هەروەها مەرجە خوێندكار كۆنمرەى لە (٦٥) كەمتر نەبێت و تەمەنى لە (٣٠) ساڵ زياتر نەبێت دەرچووى ئامادەيى بێت لەساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ ، ياخود دورچووى پارساڵ بێت (٢٠١٥-٢٠١٦) بەمەرجێك لەهيچ زانكۆيەكى حكومى يان ئەهلى وەرنەگيرابێت.

ئەم بەشانەى كە خوێندكار بەسيستەمى ڕاستەوخۆ وەردەگرن ئەمانەى خوارەوەن:

يەكەم/ فاكەڵتى زانست و تەندروستى

١-بەشى فيزياء.
٢-بەشى ماتماتيك ( پێويستە خوێندكار دەرچووى لقى زانستى بيت، نمرەى وانەى ماتماتيكى لە (٦٤%) كەمتر نەبيت) لە خولى يەكەم يان خولى دووەم.

دووەم/ فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان

١-بەشى كارگێڕى.
٢-بەشى ژمێريارى ( پێويستە خوێندكار دەرچووى بەشى زانستى بێت).

سێهەم/ فاكەڵتى پەروەردە

١-بەشى كوردى (خوێندكار نمرەى وانەى زمانى كوردى لە ( ٦٠%) كەمتر نەبێت لەخولى يەكەم يان دووەم).
٢-بەشى عەرەبى (خوێندكار نمرەى وانەى زمانى عربي لە ( ٦٠%) كەمتر نەبێت لەخولى يەكەم يان دووەم).
٣-بەشى ئينگليزى (خوێندكار نمرەى وانەى ئينگليزي لە ( ٦٤%) كەمتر نەبێت لەخولى يەكەم يان دووەم).

٤-بەشى مێژوو.
٥-بەشى جوگرافيا.
٦-بەشى پەروەردەى ئايينى.
٧-بەشى پەروەردەو دەرونزانى.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

زانكۆی كۆیە‌ ئاگاداری ئە‌و قوتابیانە‌ دە‌كاتە‌وە‌ فۆڕمی سیستە‌می ڕاستە‌وخۆیی وە‌ردە‌گرن Reviewed by Unknown on 7:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.