فه‌ره‌نسا مه‌دالیا ده‌به‌خشێته ده‌رچوویه‌كی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچواڵان
مانگی رابردوو له وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رێوڕه‌سمی به‌خشینی مه‌دالیای ئاڵتونیی به‌خشرایه دوو گه‌وره ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق كه لیوا گوهدار محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگریی و ئاسایش له وه‌زاره‌تی به‌رگریی یه‌كێكیان بوو.
به‌خشینی ئه‌و مه‌دالیایه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش كه به‌ئیمزای وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا بوو، له به‌رامبه‌ر رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی لیوا گوهدار بووه له راوه‌دونان و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسادا.
مه‌راسیه‌مه‌كه‌ش له پاریس له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10ی ئابی 2017 ،به هه‌مان بۆنه‌وه عیرفان ئه‌لحیالی وه‌زیری به‌رگری عیراق له باره‌گای وه‌زاره‌ت له به‌غدا به ئاماده‌بونی (بۆرنۆ ئۆبییه‌ر) باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌عیراق و مولحه‌قی سه‌ربازی له باڵیۆزخانه‌كه رێزی له لیوا گوهدار ناو سپه‌ری وه‌زاره‌ت و نوسراوی رێزلێنان و سوپاسی به‌به‌ڕێزیان به‌خشی بۆ به‌رزنرخاندنی رۆڵیان له به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆردا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، لیوا گوهدار محه‌مه‌د سه‌عید ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می كولیه‌ی عه‌سكه‌ریی قه‌ڵاچواڵان و ده‌رچووی كۆلیژی قانونی به‌غداده و ده‌رچووی كۆلیژی دیفاع وه‌ته‌نیی یه له به‌غدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سه‌ربازییه‌كان و به‌كالۆریس له قانون و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی به‌رگری نیشتمانی .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: