Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندنى باڵا: له‌ شه‌ش ڕۆژی تردا داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە سیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆیى دەستپێدەکات

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە ڕۆژى ١٥ى ئابەوە (٦ ڕۆژى تر) داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە سیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆیى دەستپێدەکات. ڕاشیگەیاند، هەر خوێندکارێک دەتوانێت بۆ ٣ کۆلێژ یان پەیمانگا داوا پێشکەش بکات. هەروەها هەر خوێندکارێک لە ڕێگەى زانکۆلاینەوە داواى پێشکەش کردبێت، مافى بەشداریکردنى لە وەرگرتنى ڕاستەوخۆدا نامێنێت.

ئەمڕۆ ٩ى ئابی ٢٠١٧ ماڵپەڕى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، کە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە، دواى ئەوەى ساڵى ڕابردو بەسەرکەوتوى توانرا سیستمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە زیاتر لە (١٠٠) بەشى زانستى جێبەجێ بکرێ، بۆیە وەزارەتەکەمان بڕیارى فراوانکردنى ئەو سیستمەى دا و، بۆ ئەمساڵى خوێندن (٣٧٧) بەشى زانستى بەسیستمى وەرگرتنى راستەخۆى زانکۆیى خوێندکار وەردەگرن، جگە لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى،بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژ و سکوڵەکانى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات کە وەک ساڵانى پێشو لە ڕێگەى (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، کە دواتر لەلایەن وەزارەتەوە کاتى کارابونى ڕادەگەیەنرێت.

وتەبێژى خوێندنى باڵا ڕاشیگەیاندووە، لە وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى ڕێژەى (٣٠%)ى کۆنمرە بۆ تاقیکردنەوەى بەش یان کۆلێژە دەبێت و، ڕێژەى (٧٠%)ى کۆنمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى هەژمار دەکرێت، ئەوەشى ڕاگەیاند: کەمترین کۆنمرەى پێشبڕکێ بۆ کۆلێژ (٦٥%) و، بۆ پەیمانگە (٦٠%)، لەهەمان کاتدا بۆ بەشەکانى هونەر و وەرزش خوێندکاران بەکۆنمرەى (٦٠%) دەتوانن بچنە پێشبڕکێى وەرگرتن.

هەروەها عەباس ئەکرەم ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەو خوێندکارەى کە بە سیستمى ڕاستەوخۆیى زانکۆیى وەردەگیرێت دواتر ناتوانێت دابەزین و گواستنەوە ئەنجام بدات، چونکە لەسەر بنەماى ئارەزو و لێهاتویى و تاقیکردنەوە وەردەگیرێت.

بەپێى قسەکانى وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا، داواکارى ڕاستەخۆ لە تۆمارى کۆلێژ/ پەیمانگە دەبێت و، خوێندکاران دەتوانن لە ڕێکەوتى  ( ١٥/٨/٢٠١٧)ەوە سەردانى ئەو کۆلێژ و پەیمانگەیانە بکەن کە ئارەزوى دەکەن، وتیشى لەیەک کاتدا دەتوانن داواکارى بۆ سێ بەشى جیا پێشکەش بکەن، لەهەمان کاتدا ئەو خوێندکارانەى کە تاقیکردنەوەیان بۆ خولى دوەم ماوە بەهەمان شێوە دەتوانن فۆرمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەست بهێنن، وتیشى لە هەمو زانکۆکان ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران، هەروەک ئاگادارى خوێندکارانیش دەکات، کاتێک کە سەردانى تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکەن بۆ خۆتۆمارکردن و بەدەستهێنانى فۆرم دەبێ ژمارەى ئەزمونى و ئەنجامى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى پێشکەش بە تۆمار بکات، تا لەلایەن تۆمارى زانکۆوە پۆلینى داواکارییەکان بەپێى مەرجەکان بکرێت.

عەباس ئەکرەم ئەوەشى وتوە، تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە ڕیکەوتى (١٦/٩/٢٠١٧ تاکو ٢١/٩/٢٠١٧) لەلایەن لێژنەى زانستى بەشەوە ئەنجام دەدرێت، ئەنجامەکانیش بەشێوەى بەرایى لە ڕێکەوتى (٢٤/٩/٢٠١٧) بڵاودەکرێتەوە و، ماوەى هەفتەیەکیش بۆ تانە لێدان لەئەنجامەکان دانراوە، وتیشى هەر خوێندکارێک ئەگەر بەسیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆیى وەربگیرێت مافى پێشکەشکردنى لەڕێگەى (زانکۆلاین) نابێت.

وتەبێژەکەى وەزارەتى خوێندنى بڵاا ئەوەشى خستووەتەڕوو، مەرج و ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا مەرجە گشتی و تایبەتەکانى وەرگرتن و کۆنمرەى پێشکەشکردن و وەرگرتنى دەرچووانى ئامادەییە پیشەییەکان و پەیمانگەکان و خوێندنى ئێواران و پارالێل و شێواز و نمرەو مەرجەکانى پێشکەشکردنى تیادا خراوەتەڕو، بۆ ئەم مەبەستەش لەوێبسایتى رەسمى وەزارەتەکەماندا تەواوى مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن و لیستى ناوى بەشەکانى وەرگرتنى راستەوخۆى زانکۆیى بڵاوکراوەتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خوێندنى باڵا: له‌ شه‌ش ڕۆژی تردا داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە سیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆیى دەستپێدەکات Reviewed by Unknown on 5:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.