ئەم هەفتەیە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دەست پێدەكاتەوە
بڕیاره مامۆستایانی ناڕازیی، هه‌فته‌ی داهاتوو ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و “په‌یامێكی توند” ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی كۆبوویه‌وه‌و تێیدا تاوتوێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی كرد، به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری مامۆستایان.
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی رایگه‌یاند، رۆژی 10 ی ئه‌م مانگه، له‌سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تێیدا “په‌یامێكی توند ده‌ده‌ینه حكومه‌ت و داوای لێده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌روه‌رده‌و موچه‌ی مامۆستایان بكات ئه‌گه‌ر به‌خه‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه‌یه”.
وتیشی كه ئه‌وان چه‌ندین راپرسییان له‌ناو مامۆستایان‌دا ئه‌نجامداوه‌و “زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون كه بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م بكرێت وه‌كو ئه‌گه‌رێك، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكانیان نه‌داته‌وه، هه‌روه‌ها بایكۆتی پرسه نیشتمانییه‌كانی وه‌كو ریفراندۆم بكرێت”.
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌و چه‌ندین بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م مامۆستایاندان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌م داواكانیانه‌وه نه‌چێت، “سه‌قفی داواكارییه‌كانمان به‌رزترده‌بێته‌وه‌و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بۆ ساڵی داهاتوو، له‌ساڵی رابردوو خراپتر ده‌بێت”.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستبوو، بۆ سه‌رپه‌شتیكردنی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه.
ساڵی رابردوو، به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایانه‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ پڕۆسه‌ی خوێندن له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دواكه‌وت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: