مەرجەکانی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاودەكرێتهوه
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەکانی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، مەرجی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجەکانی پزیشکی گشتی، دەرمانسازی و دەرمان دەبێت تێکڕای کۆنمرەی خوێندکار لە ٨٥% کەمتر نەبێت.
ئەوەش هاتووە، مەرجە دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠% کەمتر نەبێت ئینجا دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆلێجی ئەندازیاری نەوت و کیمیایی.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ پێشکەشکردن لە بەشەکانی ئەندازیاری لە کۆلێجە تەکنیکییەکان، دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠% کەمتر نەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆ پێكشەشکردن لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە زمانی ئینگلیزیدا لە ٦٤% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ کوردی و عەرەبیش دەبێت لە ٦٠% کەمتر نەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوە، بۆ بەشەکانی ئامار و کۆمپیوتەر دەبێت خوێندکار دەرچووی زانستی بێت و تێکڕای کۆنمرەکەشی لە ٦٤% کەمتر نەبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: